وەفدێکی باڵای عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات
وەفدێکی باڵای عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات
بۆ چارەسەری کێشەی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لە
بازاڕەکانی عێراقدا وەفدێکی باڵای عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات
بەپێی میدیاکانی عێراق، بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران وەفدێکی باڵا پێکهێنراوە بۆ ئەوەی سەردانی ئەمریکا بکات ولەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە بەتایبەتیش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گفتوگۆ بکات لەسەر بەهای دینار و دۆلار و ئەو سزایانەیخراونەتە سەر چەند بانکێکی عێراقی.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگیدا بە ئامادەبوونی سودانی بڕیاردراوە حەوتی مانگی داهاتوو وەفدەکەسەردانی ئەمریکا بکات و پێدەچێت عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیش سەرۆکایەتی وەفدەکە بکات و نوێنەری وەزارەتی دارایی عێراقو چەند لایەنێکی تریشی تێدابێت.