ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

تەقینەوەیەکی گەورە لە شەقامی سەرەکی ئەستەنبوڵ ڕویدا

 تەقینەوەیەکی گەورە لە شەقامی سەرەکی ئەستەنبوڵ ڕویدا
ڕووداو 24

تەقینەوەیەکی بەهێز لە شەقامی بازرگانی بەناوبانگی ئیستیکلال لە نزیک گۆڕەپانی تەقسیم لە ئەستەنبوڵ ڕوویدا.

 لە شوێنەکەدا ئۆپەراسیۆنێکی گەورە لە ئارادایە.

عەلی یەرلیکایا، پارێزگاری ئیستەنبوڵ لە تویتەردا نووسیویەتی، لانیکەم چوار کوژراو و ٣٨ بریندار.

تەقینەوەیەکی گەورە لە کاتژمێر 16:20 بە کاتی ناوخۆ، لەسەر شەقامی سەرەکی ئیستکلال لە ئەستەنبوڵ، نزیک گۆڕەپانی تەقسیم ڕوویدا. بەپێی لێدوانی شایەتحاڵان بۆ میدیاکانی تورکیا، تەقینەوەکە گەورە بووە و دەوترێت لە چەند قەزای ئیستەنبوڵ بیستراوە. 

هەوڵێکی گەورە لە ئارادایە و خزمەتگوزاری فریاکەوتن و پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکەن. لە ئێستادا ڕوون نییە چی تەقیوەتەوە. 

کوژراو بریندار

عەلی یەرلیکایا پارێزگاری ئەستەنبوڵ لە تویتەردا نوسیویەتی لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٨ کەسیش بریندارن. پێشتر کەناڵی ئەی پی بڵاوی کردەوە کە یازدە کەس بریندار بوون. 

پارێزگاری هەولێر دەنووسێت " هیوای ڕەحمەتی خودا بۆ ئەو کەسانە دەخوازین کە گیانیان لەدەستداوە و چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان" .

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی شارەکە داوا لە خەڵک دەکات دەنگۆ بڵاونەکەنەوە.

ئەو وێنانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، دەردەکەون کە خەڵک لەسەر زەوی پاڵکەوتوون و کەسانی دیکەش لە شوێنی ڕووداوەکە ڕادەکەن. لە وێنەکانەوە دەردەکەوێت کە خەڵکێکی زۆر لەو کاتەدا لە شوێنی ڕووداوەکەدا دەسوڕانەوە.

ئیستیکلال شەقامی سەرەکی ئەستەنبوڵ و ناوچەیەکی بازرگانی بەناوبانگە. لێرەدا چەندین چێشتخانە و دوکان بەڵام هەروەها ئۆفیس و کونسوڵخانە. 

ناوچەکە لەلای گەشتیاران بەناوبانگە و ژمارەیەکی زۆر هۆتێلیش لێرە هەن. نزیکەی ١٦ ملیۆن کەس لە ئەستەنبوڵ دەژین. 

نوێ ده‌‌‌کرێته‌‌‌وه‌‌‌.. 


2 ساڵ و 8 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تەقینەوەیەکی گەورە لە شەقامی سەرەکی ئەستەنبوڵ ڕویدا

تەقینەوەیەکی گەورە لە شەقامی سەرەکی ئەستەنبوڵ ڕویدا

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)