ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کەشوهەوای سارد و لافاو لە ئەفغانستان گەیشتە ١٧٠ کەس
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کەشوهەوای سارد و لافاو لە ئەفغانستان گەیشتە ١٧٠ کەس
دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی شەپۆلی خراپی کەش و هەوا و لافاو لە ٢٤پارێزگای ئەو وڵاتە بۆ ١٧٠ کەس بەرزبووەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی بەڕێوەبردنی کارەساتی سروشتی حکومەتی تاڵیبان، حەسیبوڵڵا شێخانی بە سپۆتنیکی ڕاگەیاند، "بە پشتبەستن بەڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی 24 پارێزگای وڵات، 170 کەس گیانیان لەدەستداوە و 30ی دیکەش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکرد، "زیاتر لە 150 خانوو بەتەواوەتی یان بەشێکی وێرانبوون، بەهۆی کاریگەرییەکانی کەشوهەوای سارد و لافاو وئاگرکەوتنەوە و کارەساتی سروشتی دیکەی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: بە پێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی ئەفغانستان لە ٢٠ پارێزگای ئەو وڵاتە باران دەبارێت و گواستنەوەی لە چەندناوچەیەک قەدەغە کراوە.
ئەفغانستان نزیکەی 20 ڕۆژ شاهیدی سەرمای توند و خراپی کەش و هەوا و لافاو لە هەندێک ناوچەدا بووە و زیانی مرۆیی و ماددیلێکەوتووەتەوە.
جێگای سەرنجە ئەفغانستان کە لە هەموو لایەکەوە بە زەوی دەورە دراوە، دەکەوێتە ناو ناوچەی کەشوهەوای کیشوەری کە لە زستاندا بەسەرمایەکی زۆر و لە هاویندا گەرماییەکی مامناوەند دەناسرێتەوە.
خراپی کەشوهەوا کێشەکانی هەژاری کە لە ئەنجامی دەیان ساڵ شەڕەوە سەریهەڵدا زیاتر کرد، ئەمە جگە لە دابەزینی هاوکارییەدەرەکییەکان و بەستنی سەروەت و سامان لە دەرەوەی وڵات دوای ئەوەی تاڵیبان لە مانگی ئابی ٢٠ ٢١دا دەسەڵاتی کۆنترۆڵکرد دوایکشانەوەی هێزەکانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا.
ئا: بنار سەلیم بابکر