کهشناسی وادەی بەفرو بارانبارینی ڕاگەیاند
کهشناسی وادەی بەفرو بارانبارینی ڕاگەیاند
ئاراس جهبار، شارهزای کهشناسی رایگهیاند: سبەی دووشەمە, لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستلەسەر ناوچەکانمان، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە درێژایی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامی بارانبارینی پچڕپچڕ و بەفرلەناوچە شاخاوییەکاندا بەرێژەی ناوەند ، لە کاتەکانی شەودا ناجێگیریی کەشوهەوا زیاتر دەبێت، ئەگەری چالاکبوونی هەورەبروسکه وبارانی بەخوڕ دەبێت لەهەندێک کات و ناوچەدا زیادبوونی رێژەی بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکاندا، پلەی گهرماش 2 پله نزم دهبێتهوه.
ڕاشیگەیاند، تا بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمە کاریگەریی شەپۆلی بەفر و بارانبارین بە چالاکی بەردەوام دهبێ و دواتریش بە ئاستی ناوەندیدرێژەی دەبێت تا رۆژی هەینی و کۆتایی پێ دێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە،ئهگهریش ههیه سهرهتای ههفتهی داهاتوو ، شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بگرێتەوە وبەفر لە سەنتەری شارەکاندا ببارێت.