وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی باندێکی گەورەی مه‌ترسیداری بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ری ڕاگەیاند
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی باندێکی گەورەی مه‌ترسیداری بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ری ڕاگەیاند
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی وه‌زیری ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌ماده‌هۆشبه‌ره‌کان به هاوکاری هێزه ئه‌منییه‌کانی تر ئۆپه‌راسیۆنێکیان له باشووری عێراق ئه‌نجامدا.
ڕاشیگەیاندووە: "له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا مه‌ترسیدارترین باندی بازرگانیکردن و به‌قاچاغبردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرکرا".
ئاماژە بەوەشکراوە، بانده‌که له پێنج که‌س پێکهاتبوون که دووانیان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین و سیانه‌که‌ی تر عێراقین .
هاوکات ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر 34 کیلۆگرام ماده‌ی ئه‌فیوندا که ویستوویانه بیهێننه ناو خاکی عێراقه‌وه.