به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی پۆلیس دوو هاوڵاتی ئێران چه‌ندین ساڵه له سوێد جاسوسی بۆ ڕووسیا ده‌که‌ن
دوو برا بە تۆمەتی سیخوڕییەکی بۆ ڕووسیا دژی سوید ده‌ستگیر کران. یەکێک لەو براکان ساڵی ڕابردوودا کاتێک دەستگیرکرا، دەسەڵاتی له نێو ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی سوێدی هه‌بووه. پێشتریش لە هەردوو کۆمپانیای سێپۆ هه‌روه‌ها له نێو هێزە چەکدارەکان کاری کردووە.
دەسەڵاتدارانی سوید له کاتێکدا ئه‌و دوو که‌سه‌یان ده‌ستگیر کردووه، که ڕووسیا دژی ئوکڕانیا شه‌ڕده‌کات و هاوکات ڕژێمی ئێرانیش هاوبه‌شێکی ڕاسته‌وخۆی ڕووسیایه. ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی سوێد پێش ده‌ستگیرکردنی ئه‌و دوو برا ئێرانیه، چاودێری زۆر چڕیان له‌سه‌ر بووه.