ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ئێران موشەکێکی نوێیان دروست کردووە, دەتوانێت سیستمە دژە موشەکییەکان بکاتە ئامانج

ئێران   موشەکێکی نوێیان دروست کردووە, دەتوانێت سیستمە دژە موشەکییەکان  بکاتە ئامانج
ڕووداو 24

ئه‌مڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرای کرد، که جۆره‌ موشه‌کێکیان دروستکردووه‌ که ده‌توانێ زیانی گه‌وره‌ بگه‌یه‌نێ

‎له کاتێکدا ڕژێمی ئێران ڕاسته‌‌‌‌وخۆ هاوپشتی ڕووسیا ده‌‌‌کات له جه‌‌‌نگی ئوکڕانیا، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران ئاشکرای کرد، موشەکێکی نوێیان دروست کردووە کە دەتوانێت سیستمە دژە موشەکییەکان ببڕێت و بیانکاتە ئامانج، تاوەکو دەیان ساڵی دیکەیش تەکنۆلۆژیایەک نابێت کە بتوانێت بەرەنگاری ببێتەوە. 
 
‎ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەمیرعەلی حاجیزادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، موشەکێکی  بالیستیکی هایپەرسۆنیکی پێشکەوتوو یان دروستکردووە کە خێراییەکی زۆری هەیە.
 
‎ئەمیرعەلی حاجیزادە دەڵێت، ئەو مووشەکە  سیستمە دژە موشەکییەکانی دوژمن دەکاتە ئامانج و لە بواری مووشەکدا پێشکەوتنێکی گەورەیە. 
‎موشەکی هایپەرسۆنیک دەتوانێت لانیکەم پێنج هێندە خێراتر لە دەنگ و بە رێڕەوی ئاڵۆزدا بڕوات و ئەمەش وادەکات دەستنیشانکردن و بەرەنگاربوونەوەیان زۆر قورس بێت.
‎لەگەڵ ئەوەشدا هیچ زانیارییەک نییە کەوا ئێران ئەم جۆرە مووشەکەی تاقیکردبێتەوە. کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم ساڵانەدا بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گەمارۆ و سزاکان، پیشەسازیی ناوخۆیی بەرهەمهێنانی مووشەکی پەرەپێداوە.
 
‎هاوکات، بەرنامەی مووشەکە بالیستیکەکانی ئێران بووەتە هۆی نیگەرانیی وڵاتانی ناوچەش، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی مووشەکەکانی، بۆ بەرگرییە.
 
 

2 ساڵ و 11 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئێران موشەکێکی نوێیان دروست کردووە, دەتوانێت سیستمە دژە موشەکییەکان بکاتە ئامانج

ئێران موشەکێکی نوێیان دروست کردووە, دەتوانێت سیستمە دژە موشەکییەکان بکاتە ئامانج

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)