ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

مەرجەعی شیعەکان لە عێراق وته‌‌ی نوێنەرەکەی لە ئێران به‌ درۆده‌خاته‌وه‌

مەرجەعی شیعەکان لە عێراق وته‌‌ی نوێنەرەکەی لە ئێران  به‌ درۆده‌خاته‌وه‌
ڕووداو 24

نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق لەبارەی قسەکانی نوێنەرەکەی لە ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

عەلی سیستانی ده‌‌‌ڵێ هیچ نوێنەرێکی نییە بۆ دەربڕینی بۆچوونە سیاسییەکانی ده‌‌‌رباره‌‌‌ی راپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کانی ئێران.
پاش ئەوەی میدیاکانی ئێران دوێنێ چوارشەممە قسەیەکیان لە زاری جەواد شەهرستانی، زاوا و نوێنەری عەلی سیستانی لە ئێران بڵاوکردەوە کە، "سەرکۆنەی ناڕەزاییەکانی ئێرانی کردبوو و وتبووی، ئاژاوەکانی ئەمدواییە خەڵک نین. ئەوانە کۆمەڵێک خه‌‌‌ڵکی تێکه‌‌‌ده‌‌‌رن و دیار نییە لە کوێوە هاتوون و چ دوژمنێک رێنماییان دەکات."
 
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو قسانە، نووسینگەی عەلی سیستانی راگەیەندراوێکی کورتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، که سیستانی هیچ نوێنەرێکی بۆ دەربڕینی بۆچوونەکانی لەبارەی پرسە سیاسییەکان نییە و هەرچەشنە هەڵوێست وەرگرتنێکی سیاسی لە رێگەی نووسینگەکەیەوە دەبێت. ئه‌‌‌وه‌‌‌ به درۆخستنه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی گه‌‌‌وره‌‌‌ی ڕاگه‌‌‌یاندنه‌‌‌کانی ڕژێمی ئێرانه‌‌‌.
 
 

2 ساڵ و 24 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەرجەعی شیعەکان لە عێراق وته‌‌ی نوێنەرەکەی لە ئێران به‌ درۆده‌خاته‌وه‌

مەرجەعی شیعەکان لە عێراق وته‌‌ی نوێنەرەکەی لە ئێران به‌ درۆده‌خاته‌وه‌

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)