وەزیری دادی هەرێم لەسەر پرسی نەوت و گاز ڕەخنەی توند لە دادگای فیدراڵی عێراق دەگرێت
وەزیری دادی هەرێم لەسەر پرسی نەوت و گاز ڕەخنەی توند لە دادگای فیدراڵی عێراق دەگرێت
وەزیری دادی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دادگای
فیدراڵیی عێراق رۆڵی لە قووڵکردنەوەی ململانێیەکانی هەولێر و بەغدا هەبووە.
وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان توێژینەوەیەکی فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی بڵاوکردووەتەوە لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمیکوردستان و حکومەتی ناوەند تایبەت بە پرسی نەوت و گاز بڵاوکردوەتەوە، کە تیایدا وەزیری داد بڕیارەکەی 15ـی شوباتی 2022ـیدادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان وەکو "نەبوو" هەژمار دەکات.
وەزیری دادی هەرێم دەڵێت، بڕیارەکە "هیچ پاڵپشتییەکی دەستووری و یاسایی نییەو دادگاکە بەو بڕیارەی رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی بینیوە لەقووڵکردنەوە و ئاڵۆزکردنی ململانێیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی".
باسی لەوەشکردووە "بڕیارەکە دوورە لە راڤەیەکی بڕواپێهێنەر کە چوونییەک بێت لەگەڵ بڕیاری مادەکان کە پشتی پێبەستووە لەگەڵ واقیعییاسایی و مادییەکانی هەردوو سکاڵاکە".