پۆلیسی ویلایه‌تی کالیفۆڕنیای ئه‌مریکا ڕایدەگەیەنێت، له پارکێکی شاری لۆس ئێنجڵس به‌هۆی ته‌قه‌کردنه‌وه 10 که‌س کوژران و 16 که‌سیدیکه‌ش برینداربون،
پۆلیسی ویلایه‌تی کالیفۆڕنیای ئه‌مریکا ڕایدەگەیەنێت، له پارکێکی شاری لۆس ئێنجڵس به‌هۆی ته‌قه‌کردنه‌وه 10 که‌س کوژران و 16 که‌سیدیکه‌ش برینداربون،
تیمه‌نی لێکۆڵینه‌وه گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌که و لێکۆڵینه‌وه‌کانیان ده‌ستپێکردوه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی I24 Newsی ئه‌مریکی، پۆلیسی ویلایه‌تی کاڵیفۆڕنیا له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، تیمه‌کانیان له روداوێکیته‌قه‌کردن له مۆنتێرێی پارک له شاری لۆس ئێنجڵس ئاگادارکراونه‌ته‌وه و هێزێکی زۆریان ره‌وانه‌ی شوێنی روداوه‌که کردوه و به‌هۆیروداوه‌که‌شه‌وه تا ئێستا ده‌یان که‌س کوژران و برینداربون.
باسی له‌وه‌شکردوه، "تیمه‌کانی فریاگوزاری چونه‌ته شوێنی روداوه‌که و برینداران و ته‌رمی کوژراوانیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستوه‌ته‌وه و تائێستا به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ژماری کوژراوان و برندارنی روداوه‌که نازارێن، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان 10 که‌س کوژراون و 16 که‌سی دیکه‌ش برنداربون".
تیمه‌کانی پۆلیس ئاماژه‌یان به‌وه‌شکردوه، "هێزه‌کانیان له گه‌ڕان و پشکنینه‌کانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباری روداوه‌که ده‌ستپێکردوه وروداوه‌که‌ش له‌کاتی یادکردنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی چینی رویداوه".