پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بەفر و باران شارەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام بێت
پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بەفر و باران شارەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام بێت.
پێگەی ئەکواوێزەر بۆ پێشبینیی کەشوهەوای جیهان پێشبینی دەکات، شەپۆلێکی باران و بەفر لە کۆتایی ئەم مانگەدا ناوچە و شارەکانیهەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەکی تەواو بەردەوام بێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی کە ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە، شەپۆلەکە لە 28ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 7 ڕۆژ بەردەوامدەبێت.
ئاماژە بەوە دەکات کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە هەریەک لە سلێمانی و هەڵەبجە لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو بەفر دەبارێت،هاوکات بەفر بەدرێژایی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، هەروەها بارانیش دەبارێت.
پێشبینیش دەکات لە مانگی شوباتدا هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە رووبەڕووی شەپۆلی بەفر و باران ببێتەوە.