سەرۆک وئەندامانی باندێکی بەقاچاخبردنی کۆچبەرانی کورد بۆ بەریتانیا دەستگیرکران
سەرۆکی باندێکی قاچاخجی کۆچبەرانی کوردلە بەریتانیا دەستگیرکرا
ئاژانسی نیشتمانی تاوانەکان (NCA) لە بەریتانیا
بڵاویکردەوە، سەرۆکی باندێکی بەقاچاخبردنی
کۆچبەرانی کورد بۆ ئەو وڵاتە بەناوی (تاریق نامیق) تەمەن ٤٥ ساڵ و دانیشتووی (ئۆڵدهام) دەستگیر کراوە و سزای هەشت ساڵ زیندانییبەسەردا سەپێنراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، جگە لە (تاریق نامیق) چوار ئەندامی دیکەی باندەکە دەستگیر کراون و سەرجەمیان لە دادگا دانیان بە تاوانەکەیانداناوە،.
ئەو چوار کەسە بەپێی ئاستی تاوانەکەیان، لە نێوان ١٦ مانگ بۆ نزیکەی پێنج ساڵ زیندانی سزا دراون.
ئاژانسی نیشتمانی تاوانەکان (NCA) لە بەریتانیا دەڵێت، (تاریق نامیق) سەرۆکایەتی باندێکی تاوانکاری کردووە کە بە قاچاخ و لە پشتیبارهەڵگرەکانەوە کۆچبەرە عێراقی و ئێرانییەکانیان بۆ بەریتانیا گوازتۆتەوە، (نامیق) لە کاتی گەڕانەوەی لە ئەستەنبوڵەوە بۆ بەریتانیا، لەفڕۆکەخانەی مانچێستەر دەستگیر کراوە.