‎ئه مڕۆ 54 ڕۆژه له زۆربە ی پارێزگاکانی ئیران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، خوپیشاندانه و له نوێترین بانگه وازدا، داوای خوپیشاندانی ملیۆنی ده کریت.
بانگه‌وازی خۆپێشاندانی ملیۆنی له لایه ن چالاکوانه به لووچه کان بلاو کراوه‌ته، هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه و پێکاته‌کانی دیکه‌ش پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری ده‌که‌ن. بانگه‌وازی زیاتر بۆ چوونه نێو خۆپێشاندانی ملیۆنی له ئارادایه. ڕاپه‌ڕینی ملیۆنی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران ده‌بێته هۆی ته‌واو شکستی ڕژێمی ئێران.
بریاره خوپیشاندانه که روژی هه‌ینی 11ی نوڤه‌مبه‌ر له هه‌موو له به‌لووچستان ده‌ست پێ‌بکات و له بانگه‌وازه‌که ئاماژه به‌وه کراوه، ده‌بێ ژن و پیا و و خه‌ڵکی گوند و شار و ته‌واوی پێکهاته‌کان به‌شدار بن له‌م خوپیشاندانه و سه‌رجه‌میان له زاهیدان کۆببنه‌وه. خوپیشاندانه‌که له دوای نوێژی هه‌ینی ده‌ستپێده‌کات.
پێویسته بگوترێ له یه‌که‌م نوێژی هه‌ینی سه‌ره‌ڵدانی خوپیشاندانه‌کانی به لووچستان، لانیکە‌م 90 که‌س به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌کانی ڕژێم کوژران، هه‌ینی رابردووش لانیکه‌م 16 که‌سی تر له شاری خاش کوژران که له دوای نوێژی هه‌ینی ده‌ستیان به خوپیشاندان کردبوو.
له په‌یوه‌ندی به ئاماده‌کاری بۆ خۆپێشاندانی ملیۆنی، له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش چالاکوانان، خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو، بانگه‌وازی ئه وه‌یان بڵاوکردووه ته‌وه، خه‌ڵک له‌و ڕۆژه‌دا بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و پاڵپشتیی خۆیان بۆ به‌لووچه‌کان ده‌رببرن. کاتی ئه‌وه هاتووه، ته‌واوی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران پشتی یه‌کتر بگرن بۆ ئه‌وه‌ی پشتی کۆماری ڕژێمی ئێسلامی له زه‌وی بده‌ن. هاوکات له تارانی پایته‌ختیش بانگه‌وازی جیاواز بلاو کراونه په‌یوه‌ست به ڕاپه‌ڕێنی سه‌رتاسه‌ری له هه‌موو ئێران و ڕۆژهه‌لاتی کوردستان.