وەزیری دادی بەریتانیا هاتەدەنگ لەسەر غەرامەکردنی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ڕیشی سوناک، بەهۆی نە بەستنی پشتێنەی سەلامەتی
وەزیری دادی بەریتانیا هاتەدەنگ لەسەر غەرامەکردنی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ڕیشی سوناک، بەهۆی
نە بەستنی پشتێنەی سەلامەتی
وەزیری داد و جێگری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا
دۆمینیک ڕاب لەسەر سەرۆک وەزیران ڕیشی سوناک هاتەدەنگ . لە دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە سەرۆک وەزیران غەرامە کرا بەهۆیئەوەی لەکاتی وێنەگرتنی گرتە ڤیدیۆیەکدا پشتێنی سەلامەتی نەبەست بوو بۆیە گرتەڤیدیۆکەی لە سۆشیال میدیا بڵاوی کرایەوە و هەراینایەوە ناڕەزایی و توڕەبونی هاوڵاتیانی بەریتانی لێکەوتەوە، بەپێی سەرچاوەی .سکای نیوز.
باسی لەوەشکرد، سوناک هەڵەیەکی بچووکی کردووە، بۆ ئەوەش داوای لێبوردن دەکات و ئەو غەرامەی قبوڵکردووە کە لەلایەن پۆلیسەوەدەرچووە.
ئەمە دووەم پێشێلکاری سەرۆکوەزیرانە، ئەمەش وایکرد ئۆپۆزسیۆن داوای ئەوە بکەن کە سوناک بەرپرسیارێتی تەواو بگرێتە ئەستۆ وتۆمەتباری بکەن بە لەدەستدانی یەکپارچەیی خۆی.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئۆپۆزسیۆن داوای لەکارلابردنی نەدیم زەهاوی سەرۆکی پارتی پارێزگارانیان کرد، دوای ئەوەی زەهاوی بەهۆیخۆدزینەوە لە باج دوورخرایەوە.
وە ڕۆژی هەینی پۆلیسی بەریتانیا غەرامەیەکی بەسەر سوناکدا سەپاند، بەهۆی لابردنی پشتێنەی سەلامەتی بۆ وێنەگرتنی کلیپێک بەهۆیبڵاوکردنەوەی لە سۆشیال میدیا لە ئۆتۆمبێلێکی جوڵاوەوە.
سوناک تەمەن 42 ساڵ، لە کاتی وێنەگرتنی پەیامێکی ئینستاگرام لە کورسی پشتەوەی ئۆتۆمبێلێکی فەرمی حکومەت، لە کاتیسەردانەکەیدا بۆ باکووری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا، ڕۆژی پێنجشەممە داوای لێبوردن دەکات بەهۆی "هەڵەی بڕیاردان".
هێزی پۆلیسی لانکاشایر ڕایگەیاندووە، چاویان لە گرتە ڤیدیۆییەکان کردووە کە "لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە و دەردەکەوێت کەسێکپشتێنی سەلامەتی نە بەستوە، لەکاتێکدا لەناو ئۆتۆمبێلێکی جوڵاودایە لە لانکاشایر".
بەبێ ئەوەی ناوی سوناک ئاشکرا بکات، هێزەکە ڕایگەیاندووە "ئۆفەرێکیان بە مەرجی سزایەکی دیاریکراو بۆ پیاوێکی تەمەن 42 ساڵانیخەڵکی لەندەن دەرکردووە".
یاسای بەریتانیا لە بەریتانیا سزای 500 پاوەند) بۆ نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی سەپاندووە.
ئۆفەری مەرجدار واتە ئەو کەسەی کە غەرامە کراوە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە بەڵام ناچێتە دادگا. لە کاتێکدا پۆلیس بڕی ئەو غەرامەی دیارینەکردووە کە سۆناک بەو سزایە سزا دراوە