سبه‌ی فه‌رمانی خه‌رجکردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ساڵی 2015 ده‌رده‌چێت
سبه‌ی فه‌رمانی خه‌رجکردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ساڵی 2015 ده‌رده‌چێت
ئەمڕۆ شەممە ، که‌مال موسلیم سه‌یعد، وه‌زیری بازرگانی هه‌رێمی کوردستان به میدیاکانی راگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی عێراققسه‌یکردووه و سبه‌ی فه‌رمانی خه‌رجکردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ساڵی 2015 ده‌رده‌چێت".
ئه‌مه له کاتێکدایه رۆژی چوارشه‌ممه 18ـی 1ی دووه‌می2023 غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی کشتوکاڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌میانی به‌شداریکردنی له به‌رنامه‌یەکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگه‌یاند: "وه‌زیری کشتوکاڵی عێراق به‌ڵێنیداوه که هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی گه‌نمیجوتیارانی هه‌رێمی کوردستان خه‌رجبکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به ئە‌وه‌شکرد، له دیدارێکیان له‌گه‌ڵ عه‌باس جه‌بر، وه‌زیری کشتوکاڵی عێراقجه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی ناوه‌ڕۆکی یاسای ئاسایشی خۆراک کرایه‌وه که ناردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی کوردستانی تێداجێگیرکراوه.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئەوەشی خستە ڕو، کۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه 109 ملیار دیناره که تا وه‌کو ئێستا ته‌نیا 14 ملیار دیناری خه‌رجکراوه.