بانکی یەدەگی فیدراڵیی نیویۆرک و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سیاسەتی خۆیان بەرامبەر بە بانکەکانی عێراق گۆڕیوە.
بانکی یەدەگی فیدراڵیی نیویۆرک و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سیاسەتی خۆیان بەرامبەر بە بانکەکانی عێراق گۆڕیوە.
لەئەمرۆدا، میدیای ئەمریکی باس لەوە دەکات، بانکی یەدەگی فیدراڵیی نیویۆرک و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سیاسەتی خۆیان بەرامبەربە بانکەکانی عێراق گۆڕیوە. بەرپرسانی ئەمریکی لەو بارەوە دەڵێن، بانکی یەدەگی فیدراڵیی نیویۆرک لەتشرینی دووەمەوە رێکاری تووندی سەپاندووە بۆ گواستنەوەی دۆلار لە لایەن بانکە بازرگانییەکانی عێراقەوە، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆرێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و ناردنی نایاسایی دۆلار بۆ ئێران و لایەنی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە سزایان لەسەرە.
بەرپرسەکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، پێش ئەوەی بانکە ئەمریکییەکە ئەو بڕیارە بدات و لە ساڵی 2003ـەوە رێکارەکانی گواستنەوەیدۆلار بۆ بانکە عێراقییەکان ئاسانتر بوو، بەڵام بەهۆی لاوازیی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق و قەیرانەکانەوە، تاوەکو ئێستانەتوانراوە سیستمی بانکیی عێراق بەرەو پێش ببردرێت و بگەیێندرێتە ئاستی ستانداردە جیهانییەکانی گواستنەوەی پارە.
میدیای ئەمریکا دەڵێت، ئەو کێشە داراییەی کە دروستبووە "پەیوەندییلەرزۆک، بەڵام پێکەوەبەستراوی نێوان واشنتن و بەغدا پیشاندەدات. لەو کاتەوەی ئەمریکا یارمەتیی عێراقی داوە لە دروستکردنی بانکیناوەندیی عێراق لە ساڵی 2004، دۆلاری ئەمریکی بووەتە دراوێکی سەرەکیی وڵاتەکە، چونکە زۆربەی ئابوورییەکەی بە کاشبەڕێوەدەچێت."
عێراق لە بانکی یەدەگی فیدراڵیی نیویۆرک هەژماری فەرمیی هەیە. ئەو هەژمارانە پارەی فرۆشتنی نەوتەکەیان دەچێتە سەر. لەوهەژمارانەشەوە، دۆلار نێردراوەتە بانکە بازرگانییەکان.
بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن، کاتێک یاسای تووندوتۆڵیان لەسەر گواستنەوەی ئەلیکترۆنیی پارە بۆ بانکەکانی عێراق داناوە، شتێکی کتوپڕ وسەیر نەبووە بۆ بەرپرسانی بەغدا، چونکە پێش ئەوەی لە مانگی تشرینی دووەم یاساکان جێبەجێبکرێن، بەرپرسانی نەک تەنیا ئاگاداریهەموو شتێک بوون، بەڵکو بانکی ناوەندیی عێراقی خۆی لەگەڵ یەدەگی فیدراڵیی نیویۆرک پلانی رێکارەکانی داناوە.
بەرپرسانی ئەمریکا جەختیان کردووەتەوە کە ئامانج لەم سیستمە نوێیە، رێگریکردنە لە بەکارهێنانی بانکەکانی عێراق بۆ بەقاچاخبردنیدۆلار بۆ تاران، دیمەشق و شوێنەکانی دیکەی سپیکردنەوەی پارە لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. وتەبێژێکیبانکی یەدەگی فیدراڵیی نیویۆرک بە میدیای وڵاتەکەی گوتووە، سیستمێکی "بەهێز"یان هەیە بۆ بەدواداچوون بۆ هەژمارە بانکییەکانی وەکوئەوانەی عێراق.
بەرپرسێکی ئەمریکیش ئاماژەی بەوە کردووە، رێکارە نوێیەکان "توانای لایەنە شەڕەنگێزەکان بۆ قۆستنەوەی سیستمی بانکیی عێراقکەمدەکەنەوە." میدیای ئەمریکی دەڵێت، بەرپرسانی ئەمریکا ماوەی چەندین ساڵە گوشار لە عێراق دەکەن بۆ ئەوەیرێکارە بانکییەکانی تووندوتۆڵ بکات. لە ساڵی 2015، یەدەگی فیدراڵیی (بانکی ناوەندیی ئەمریکا) و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆماوەیەکی کاتی ناردنی ملیاران دۆلاری بۆ بانکی ناوەندیی عێراق وەستاند، ئەوەش بەهۆی ئەوەی گومانیان هەبوو پارەکە بۆ بانکەکانیئێران دەنێردرێت یانیش دەگاتە دەستی داعش.