کەشناسی کەش و هەوای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسی کەش و هەوای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی داتاکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ 21- 1- 2023، کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێ پەڵە هەور، پلەکانیگەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 5 – 15 کم/س، ئاراستەی با / باشورى خۆرهەڵات.
مەوداى بینین / 8 - 10 کم دەبێت.
هەروەها کەشی پێشیبینیکراوی بۆ سبەی 22- 1- 2023، بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێراى با / 5 – 15 کم/س.
ئاراستەی با / باشورى خۆرهەڵات
مەوداى بینین / 8 - 10 کم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19
سلێمانی : 16
دهۆک : 17
کەرکوک : 21
هەڵەبجە : 17
زاخۆ : 17
سۆران : 16
گەرمیان : 22
بەشى پێشبینى / 21- 1- 2023
ئەمەش لەکاتێکدایە، "لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری ئەو بەرزە پاڵەپەستۆیەی لەسەر باکوری ناوچەکە جێگیربووە کەشی هەرێمیبەدرێژای ئەم هەفتەیە بەسەقامگیری ئەمێنێتەوە ، وە لە سبەی ئێوارەی یەکشەمەوە ٢٢-١-٢٠ ٢٣ لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردو وشکی سیبیریا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی وڵاتی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بایەکی وشک و سارد ناوچە شاخاویەکانی رۆژهەڵات وباکوری رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگرێتەوە بەهۆیەوە پلەکانی گەرما تا کۆتای ئەم هەفتە لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەیراپەرین و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر بەرێژەی ٢ تا ٥ پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت".
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەسەرەتای هەفتەی ئایندەوە پشتیوان بەخودا کاریگەری شەپۆلێکی چالاکی بارانبارین لەدەریایناوەراستەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەکانمان درێژ ئەبێتەوە ئەگەر هەیە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوامی هەبێت".