بەغدای پایتەختی عێراق بەدەست بەرزبوونەوەی بەرچاوی پیسبوونی هەواوە دەناڵێنێت
بەغدای پایتەختی عێراق بەدەست بەرزبوونەوەی بەرچاوی پیسبوونی هەواوە دەناڵێنێت،
لەئێستادا بەغدا خاوەنی سێیەم پیسترین هەوایە لە جیهاند
تا ئەو ڕادەیەی ئێستا لە ڕیزبەندی ئەو شارانەدایە کە
زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە لە سەرانسەری جیهاندا، بەپێی ڕاپۆرت و ئامارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، وەکئەوانەی کە لەلایەن… دەزگای پاراستنی ژینگەی ئەمریکا.
بەگوێرەی راپۆرتێک، شاری بەغدای پایتەختی عێراق خاوەنی سێیەم پیسترین هەوایە لە جیهاندا
بەپێی راپۆرتێکی ژینگەیی ماڵپەڕی ئەی کیو ئای کەنەدی (AQI) بۆ کوالێتی هەوا لە جیهاندا هاتووە، لە دوای هەردوو شاری دەکایپایتەختی بەنگلادیش و کۆلکاتا لە هیندستان، شاری بەغدا سێهەم پیسترین شارە لە جیهاندا و پیسی هەواکەی ٢١٨ خاڵی تۆمارکردووە.
بەپێی ماڵپەڕەکە، پێوەری کوالێتی هەوا دەبێت لە خوار 150 خاڵەوە بێت، بەپێی راپۆرتەکە ژینگەی عێراق نا تەندروستە و زۆر بەرزترە لەپێوەرەکان.
هەر بەپێی راپۆرتەکە شاری دەکا 249 خاڵ و شاری کۆڵکاتا 220 خاڵ رێژەی پیسبوونی ژینگەکەیانە و لە پێش بەغداوەن لە پیسیهەواکەیاند