نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکات
و بەشداری لە رێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی محەمەد باقر حەکیم، سەرۆکی پێشوتری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق ساز دەکرێت.
رێوڕەسمەکە لەلایەن عەمما حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانییەوە رێکخراوە و هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق و نێچیرڤانبارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشت کراون.
محەمەد باقر حەکیم لە ساڵی 1939 لەدایکبوو و لە 29ی ئابی ساڵی 2003 گیانی لەدەستدا، ئەوەش دوای ئەوەی لە مەزارگەی ئیمامیعەلی لە نەجەف چووە دەرەوە و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا لانیکەم 84 کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا و 15 پاسەوانی محەممەد باقر حەکیم لەنێو کوژراوەکاندا بوون.
لە 30ی ئەیلوولی 2003دا بەرپرسانی عێراق 4 کەسیان بە تۆمەتی هەبوونی رۆڵ لە تەقینەوەکە دەستگیرکرد و بەرپرسانی ئەمریکی وعێراقیش رایانگەیاند، ئەبو موسعەب زەرقاوی پلانداڕێژەری تەقینەوەکە بووە.