پەڵە هەورێکی نامۆی بەسەر ئاسمانی تورکیا بینراوە فەرمانگەی کەشناسی بەریتانیا دیاردەی هەورەکە بە شتێکی ناسروشتی لە قەڵەم دەدات
پەڵە هەورێکی نامۆی بەسەر ئاسمانی تورکیا بینراوە
فەرمانگەی کەشناسی بەریتانیا دیاردەی هەورەکە بە شتێکی ناسروشتی لە قەڵەم دەدات
سەرلە بەیانی هەڵهاتنی خۆردا پەڵەهەورێکی سووری شێوە
بازنەیی لە ئاسمانی شاری بۆرسەی تورکیادا بینرا کە شێوازێکی سرووشتی نیە
ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەم حاڵەتەی بە "هەوری هاوێنەیی" ناوبردووە، هەورێکە کاتێک دروست دەبێت کە هەوا جێگیر بێت و بابەسەر گرد و چیاکاندا بەهەمان ئاڕاستە بڕوات.
ماڵپەڕەکە باسی لەوەشکردووە، فەرمانگەی کەشناسی بەریتانیا دیاردەی هەورەکە بە شتێکی ناسروشتی لە وەسف دەکات ، ئەوەشیخستووەتەڕوو، ئەگەر شێی پێویست لە هەوادا هەبێت، ئەوا جوڵەی شەپۆلەکان بەرەو سەرەوە دەبێتە هۆی چڕبوونەوەی هەڵمی ئاو، ئەمەشدەرکەوتنی ناوازەی هەوری عدەسی دروست دەکات.