ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سه‌رۆکی ئوکڕانیا، ڕایگه‌یاند ئەگەر دابینکردنی چەک لەلایەن ئێرانەوە بۆ ڕووسیا نه‌بوایه، ئێستا له ئاشتی نزیکتر دەبووینەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بەشداری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش کرد لەگەڵ فرانک واڵتەر شتاینمایەر سەرۆکی ئەڵمانیا، ئه‌مه لەکاتێکدایه هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە. زێلێنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لە وتارێکدا داوای کرد، ڕژێمی ئێران بە هۆی فرۆشتنی چەک به ڕووساو به‌شداریکردنی ئێران له تیرۆرکردنی خه‌ڵکی ئوکڕانیا سزا بدرێت.
زێلێنسکی باسی لەوە کرد کە لەگەڵ ڤۆن دێر لایین باسی زیادبوونی گوشارەکانی سەر ڕێژیمی ئیسلامی ئێرانیان کردووە، به مه‌به‌ستی سزادان. زێلێنسکی پێشتریش چه‌ندین جار باسی له سزادانی ئێران کردووه به‌هۆی به‌شداریکردنی ڕژێم له کرده‌وه‌یی تێرۆریستی له ئوکڕانیا. ئوکڕانیا و هاوپه‌یمانه‌کانی به‌شداری ڕاسته‌وخۆی سوپای پاسدارانی ئێران له جه‌نگی دژی ئوکڕانیا به ئاڵۆزکردنی ناوچه‌که لێکدانه‌وه‌ی بۆده‌کرێ. به‌شداری کردنی ئێران ته‌نها ده‌بێته هۆکاری درێژکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ڕووسیا و ئوکڕانیا.
سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژە ده‌کات، هەموو ئەوانەی هاوکاری ڕوسیایان کردووە لە داگیرکردنی ئۆکرانیا بەرپرسیارێتی دەرئەنجامەکانی شەڕەکەیان لە ئەستۆدایە.
که‌متر له دوو مانگ دوای هه‌ڵگریساندنی شه‌ڕ، ئوکڕانیه‌کان توانیان دڕۆنی خۆکوژی ڕژێمی ئێران له ئاسمانی ئوکڕانیا ببینن.
زێلێنسکی ئاماژەی بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی کامیکازی ئێرانی کرد، ئه‌وه‌ش وەک هەڕەشەیەکی بەردەوام بۆ سەر ئۆکراینییەکان و هاوکات دڕۆنه خۆکوژه‌کان، که خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ده‌که‌نه ده‌که‌نه ئامانج.