بەهۆی نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی.. بڕیارێکی بەپەلە لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە دژی سەرۆک وەزیران درا
بەهۆی نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی.. بڕیارێکی بەپەلە لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە دژی سەرۆک وەزیران درا
پۆلیسی بەریتانیا ڕۆژی هەینی غەرامەی ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای کرد بەهۆی ئەوەی پشتێنی سەلامەتی لە ئۆتۆمبێلێکیخۆیدا کە لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ باکوری ئینگلتەرا نەبەستبوو.
پۆلیسی بەریتانیا ئاشکرای دەکات، کلیپێکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە، کەسێک بە بێ پشتێنی سەلامەتی لەکاتیسەرنشینی ئۆتۆمبێلێکی جوڵاودا لە شاری لانکاشایر دەردەکەوێت، بەڵام ناوی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای نەهێناوە.
پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە، غەرامەیەکی جێگیریان بۆ ئەو پیاوە تەمەن 42 ساڵە دەرکردووە کە لەگرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتووە، بەبێ ئەوەی ناوی سەرۆکی حکومەتی بەریتانیا بخەنەڕوو
ڕەنگە ئەو غەرامەیەی بەسەر ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیادا سەپێنراوە بگاتە 500 پاوەند
وە ڕیشی سوناک داوای لێبوردنی کردبوو دوای ئەوەی شەپۆلێکی گەورەی توڕەیی لە بەریتانیا دروستکرد