تیرۆرکردنی ژنان له لهلایهن ڕژێمی ئێرانه، له ڕۆژههڵاتی کوردستان و ئێران ئیدامهی ههیه.
نەسرین قادری کچه کوردێکی خەڵکی شاری مەریوان و خوێندکاری پلەی دوکتورای فەلسەفەی زانکۆی تەباتەبایی تاران بوو کە بهداخهوه له ڕۆژی ±³ی خەزەڵوەر لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکەنی حکومەتی ئاخوندی بە لێدانی چەندین باتوون بە سەریدا بێهۆش بوو، دواتر یەکێک لە نەخۆشخانەی تاران گیانی سپارد.
شەهید کرانی خاتوو نەسرین قادری وەک چاوەڕوان دەکرا کاردانەوەی خەڵکی لێکەوتەوە و لە ترسی تووڕەیی خەڵکی ئەو شارە هێزە ئەمنی و سیخوڕەکانی سپای پاسداران لەگەڵ پێشنوێژی هەینی و فەرمانداری مەریوان داوایان کردووە، خانەوادەی شەهید نەسرین ماڵەکەیان بەجێ بهێڵن کە خەڵکی لێ کۆنەبیتەوە هەروەها فشاریان خستوەتە سەر خانەوادەکەی کە بەبێ دەنگ و بە دزییەوە تەرمەکەی بەخاک بسپێرن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ±µی خەزەڵوەر لە دۆخێکی زۆر ئەمنی و هەستیار تەرمی شەهید نەسرین قادری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوه ڕفێندراو بوو لە ئارامستانی مەریوان بە خاک سپێردرا.
شایانی باسە خەڵکی مەریوان ئەمڕۆ لە مانگرتنی گشتی دان و لە مزگەوتی حەسەن موجتەبای ئەو شارە کۆبوونەتەوه و خۆیان بۆ ڕاپەڕین ئامادە کردوە.