ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازیی له دژی ئێران ده‌کات
به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕژێمی ئێران بۆ سه‌ر سعودیه و هه‌ولێر و ئیسرایل، ڕۆبێرت مالی که نوێنەری ئەمریکایه بۆ کاروباری ئێران، دووپاتی کردەوە کە ڕاسپێردراوه لەلایەن سەرۆک جۆ بایدن، بۆ یەکخستنی هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپا، بەرامبەر بە تاران و ڕێگریکردنی ئیران لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.
رۆبێرت، بۆ میدیا جیهانییه‌کان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی لە لایەن تارانەوە، دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی جیهان و ئه‌مه‌ش له لایه‌ن واشنتۆنه‌وه قبوڵکرا و نییه.
رۆبێرت مالی، رایشی گه‌یاند، "بایدن، دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران پێ باشترە، بەڵام ئەگەر دیپلۆماسی شکستی هێنا، ئه‌وا بژاردەی سەربازی تاوتوێ ده‌که‌ین، بۆ رێگریکردن له ئێران له به ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی."
ڕژێمی ئێران بۆ شاردنه‌وه‌ی شکسته‌کانی نێوخۆی وڵات و هه‌روه‌ها شکستی ڕێژیم به‌رامبه‌ر به ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان و ئێران، ڕژێم به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌ش له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری!
هه‌ڕه‌شه‌کانی ڕژێم به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌ش وایکردووه، هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ لێدانی ڕژێمی ئێران! هه‌ربۆیه‌ش ڕژۆنامه‌ی جێروسه‌یلم پۆست وتارێکی بڵاوکرده‌وه که هاوپه‌یمانان ده‌ستیان به ئاماده‌کردنی فڕۆکه جه‌نگه‌یه‌کان کردووه بۆ لێدانی ڕژێمی ئێران.