یه‌کێک له قوربانیه‌کانی ده‌ستی ڕژێمی ئێران، لاوێکی کورده به‌ناوی موعمن زەند کەریمی که به شێوازێکی زۆر دڕندانه شه‌هیدرا
شه‌هید موعمن زەند کەریمی ته‌مه‌نی تازه ده‌بوو به ١٨ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران به شێوازێکی زۆر دڕندانه شه‌هید کرا. به پێی زانیاری ڕێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، لەدوای ئەوەی هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت لە مەودای دوو مەتر تەقەیان لێکردووە، هاوکات بە سەختی و دڕندانه لێیانداوە، بەهۆیەوە ناوبراو بە سەختی بریندار و تووشیخوێنبەربوون بوو دواتر و گیانی لەدەستداو.
بەگوێرەی ڕاپۆرته‌که‌ی هه‌نگا، موعمن زەند کەریمی، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ ، لە چوارڕێیانی گوڵشەنی له شاری سنە، لە مەودای ته‌نها دوو مەترییەوە کەوتە بەر تەقەی چەکی ساچمەیی هێزە تێرۆریسته‌که‌ی ڕژێمی ئێران.
بە وتەی یەکێک لە شایەتحاڵان، هێزە سەرکوتکارەکان دوای بریندارکردنی موعمن، داویانەتە بەر کوتان و پێ لەقە و بە ئەنقەست چەند جار بە سەختی پێ لەقەیان لەسەری ناوبراو داوە.
ئەم سەرچاوە لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، کە پاش ئەو ڕووداوە چەند کەس بە ماتۆڕ موعمن زەند کەریمییان بە برینداری گواستووەتەوە بۆ ماڵی خۆیان.
که‌سانی نزیک له بنه‌ماڵه‌ی موعمن ڕایگه‌یاندووه، که ته‌ندروستی ئه‌و لاوه کورده زۆر تێکچووه، به جۆرێک بووه که دوای لێدان و ته‌قه‌لێکردن لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی تەوحید، پێش نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
شایه‌نی ئاماژه‌یه که ڕژێمی ئێران به‌رده‌وامه له شه‌هیدکردن، تێرۆرکردنی خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان ڕۆژهه‌لات. هاوکات خه‌ڵکی تێکۆشه‌ر به‌رده‌وامن له شۆڕشی ژن و ژیان و ئازادی.