وەزیری دادی عێراق بەڕێوەبەری زیندانی ئەلتاجی دوور دەخاتەوە لە کارەکەی
عێراق.. ڤیدیۆیەکی دزەپێکراو سەبارەت بە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، بەڕێوەبەری زیندانی ئەلتاجی دوور دەخاتەوە لە کارەکەی
زیندانییەکان باسیان لەوە کرد کە لەلایەن ئیدارەی زیندانی تاجیەوە ناچارکراون بە بڕی یەک ملیۆن و نیو دیناری عێراقی مادەی هۆشبەر ومۆبایل بکڕن
خالد شاوانی وەزیری دادی عێراق بڕیاری دوور خستنەوەی بەڕێوەبەری زیندانی ئەلتاجی و یاریدەدەرەکانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانیزیندانەکەی دا، لەسەر پاشخانی لێکۆڵینەوەکان لە کلیپێکی دزەپێکراو لە ناو ئەم زیندانەوە، کە لەلایەن… پێشەنگەکانی پلاتفۆرمی سۆشیالمیدیا.
لە گرتە ڤیدیۆییە دزەپێکراوەکەدا، بەندکراوانی ناو زیندانی تاجی دەرکەوتوون، بانگەوازیان ئاراستەی حکومەت کردووە، لە پراکتیزەکانیئیدارەی زیندان ڕزگاریان بکات، کە ناچاریان دەکات مادەی هۆشبەر و مۆبایل بە بڕی یەک ملیۆن و نیو دیناری عێراقی (1025 دۆلاریئەمریکی) بکڕن ).
بڕیاری دوور خستنەوەکە ، جگە لە بەڕێوەبەری زیندانی تاجی و جێگرەکانی، بەرپرسی کاروباری ناوخۆ و ئەمنی و بەرپرسی ڕەزامەندیئەمنیی لەخۆگرتبوو و هەموویان ڕەوانەی لێکۆڵینەوە کران.
هەرچەندە گەندەڵی لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا لە عێراقدا زۆرە، بەڵام ئەو دادگاییکردنانەی کە لەم حاڵەتانەدا ڕوودەدەن کەمن و ئەگەرڕووبدات، بەرپرسە بچووکەکان دەکەنە ئامانج.
ماوەیەک پێش ئێستا دادگایەکی عێراقی بانگهێشتی وەزیری داد و بەرپرسێکی دیکەی وەزارەتەکەی کرد بە بیانووی "پەکخستنی" لێکۆڵینەوە لە دۆسیەیەکی ئەگەری گەندەڵی پەیوەست بە دابینکردنی خۆراک بۆ زیندانەکان، دوای ئەوەی "خۆیان دوورخستەوە" لە پێدانیبەڵگەنامەکان.