جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە میانی وتارێکی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا لە کالیفۆرنیا وتی: نیگەران مەبن، ئێمە ئێران ئازاد دەکەین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا به‌ڵێن ئه‌دا خه‌ڵکی ئێران ئازاد بکات و ڕایگەیاند، ئەو خۆپیشاندەرانەی دژی حکومەتی ئەو وڵاتە کاردەکەن، بەم نزیکانە سەرکەوتوو دەبن لە ئازادکردنی خۆیان.
بایدن لە میانی وتارێکی بەرفراوانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا لە کالیفۆرنیا، لە کاتێکدا که دەیان خۆپیشاندەر لە دەرەوە کۆبوونەوە و لافیتەی پشتگیری لە خۆپیشاندەرانی ئێرانیان بەدەستەوە بوو، وتی: نیگەران مەبن، ئێمە ئێران ئازاد دەکەین. ئەوان زۆر بە زوویی خۆیان ئازاد دەکەن.
بایدن لە لێدوانەکانیدا زیاتر باسی چۆنێتی کار و شێوازی کاری ئه‌مه‌ریکای نه‌کرد بۆ هاوکاری خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو له ئێران و ڕۆژهه‌لاتی کوردستان.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی دەستبەجێ وەڵامی داواکارییەکەی نەدایەوە بۆ لێدوان.
ئەو ناڕەزایەتیانەی کە بەهۆی شه‌هیدکردنی ژینا ئەمینی لە ١٦ی سێپتەمبەردا سەریهەڵدا، بوو به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی و سه‌رهه‌ڵدان، ڕاپه‌ڕین له هه‌موو شاره‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان و ئێران. زۆرێک لە گەنجانی کورد و ئێرانی که‌وتنه دژایه‌تی ده‌سه‌لات له ئێران.
ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدات ڕژێمی ئێران لە کۆمیسیۆنی ٤٥ ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان به هۆی دۆخی ژنان دووربخاتەوە، بەهۆی ڕەتکردنەوەی مافی ژنان لەلایەن حکومەتەوە هه‌روه‌ها سەرکوتکردنی خۆپیشانده‌ران.