سەعدی پیرە هێرشێکی توند دەکاتە سەر مەلا بەختیار
سەعدی پیرە هێرشێکی توند دەکاتە سەر مەلا بەختیار
سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، پێموایە کاک بەختیار کای کۆن بەبادەکات
ئەو بابەتانە پێشتر قسەی لەسەر کراوە. لە
سەرکردایەتی یەکێتی قسەی لەسەر کراوە و پلینێومێکی لەسەر گیراوە هەریەکە سزای خۆی وەرگرت. ئەوەی ڕاست بوو سزایان وەرگرت وئەوەی ڕاست نەبوو دەستبەکاربوون، بە تایبەتی ئەو سێ کەسەی کە ئەو ناوی هێناون."
سەعدی پیرە ڕاشیگەیاند، کە ئەو سکاڵای یاسایی لە دژی مەلا بەختیار تۆمار نەکردووە بەهۆی ئەوەی بابەتەکە "کەسی نییە" و دەیەوێت لەڕێگای حیزبەکەیەوە یەکلایی بکرێتەوە.
وتیشی، "بەڵام لەهەموو حاڵەتەکان مەلا بەختیار ناتوانین جارێکی تر وەکو پیاوێکی هاوسەنگی مەعقول سەیری بکەین."
هەروەها وتی، "هەرچی بڵێم بە کاک مەلا بەختیار کەمه. بەڵام مەلا بەختیار تەوازنی تێکچووە و تووشی هیستریایەک بووە، دەیەوێت ناویخۆی بێنێتەناو ناوان. پێموایە دەیەوێت دەستە چەورەکەی خۆی بەسەر ئەوانی تردا بسڕێتەوە. هەموو ئەو شتانەی باسی دەکات ئەگەر لەسەرئەو موناقشەی لەسەر بکەین لەهیچیان دەرناچێت.