برێت مەکگۆرک گەیشت
.. برێت مەکگۆرک گەیشت
کەمێک پێش ئێستا برێت مەکگۆرک رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفەریقا گەیشتە بەغدا وراستەوخۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوویەوە.
بەپێی زانیارییەکان ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی پرسی بردنە دەرەوەی دۆلاری ئەمریکییە لە عێراقەوە بۆ ئێران و چەند وڵاتێکی دیکە.
هاوکات بڕیار وایە درەنگانێکی ئەمشەو یان بەیانی بگاتە هەولێر و بۆ سبەی چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.
ئەمە لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانیش گەیشتە بەغدا.
.