ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

به‌رده‌وام بن له‌ ڕاپه‌‌ڕینی ئازادی - خه‌باتی ژن، ژیان، ئازادی

 به‌رده‌وام بن له‌ ڕاپه‌‌ڕینی ئازادی - خه‌باتی ژن، ژیان، ئازادی
جه‌لال خۆشکه‌لام

ڕاپه‌‌ڕینی به‌رده‌وامی خه‌ڵکی ئازادیخواز و تێکۆشه‌ری کوردستان و ئێران له‌ دژی نیزام و ده‌سه‌ڵاتی نه‌گریسی ڕژیمی ئاخوندی، ماوه‌ی چل ڕۆژی تێپه‌‌ڕاند و تا دێت فراوانترو به‌رینتر ده‌بێ. خه‌بات و ڕاپه‌‌ڕینی یه‌کگرتوانه‌ی خه‌ڵکی ئێران، بۆ ئازادی و ڕوخانی ڕژیمی نه‌گریسی ئاخونده‌کان، پێی ناوه‌ته‌ قۆناغێکی نوێ.  ڕزگاربوون لە زوڵم، ئەرکی سەرشانی هەر یەکێک لە ئێمەیە و بە دڵنیاییەوە ئازادیش هی هەموومان دەبێت.

 لەم ڕۆژانەدا دەبێت دەستمان لە دەستی یەکتر هەڵپێکین و بە دەستەکانمان زنجیرێکی به‌‌‌رگری ڕوو به‌‌‌ دوژمن پێک بێنین. مەودایەکی زۆرمان بۆ لە ئامێزگرتنی ئازادی نەماوە. پێویستە پێکەوە خەبات بکەین و بڵێسەی شۆڕش لەدژی ڕژیمی ئاخوندی ئێران داگیرسێنین.

پێویسته‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی تێکۆشه‌‌‌ری ئێران و کوردستان دەرفەتەکان بۆ ئەنجامدانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لەدەست نەدەن و تا ڕووخاندنی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە ئاگری ڕاپەڕین هەروا بڵێسەدار بهێڵنەوە و راپه‌‌‌رینه‌‌‌کان له‌‌‌ هه‌‌‌موو شاره‌‌‌کان درێژه‌‌‌ پێ بده‌‌‌ن و هەموو ناوچە جۆراوجۆرەکانی شاره‌‌‌کان بکەنه‌‌‌ گۆڕەپانی ڕاپەڕین دژی ئەم ڕژێمە خوێنڕێژ و جینایەتکاره‌‌‌.

یه‌‌‌کگرتنی لایه‌‌‌ن و هێزه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی مه‌‌‌یدانی خه‌‌‌بات و موباره‌‌‌زه‌‌‌، له‌‌‌ کوردستاندا و هه‌‌‌نگاونان بۆ یه‌‌‌ک هه‌‌‌ڵوێستی و یه‌‌‌کڕیزی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌مان، زه‌‌‌روره‌‌‌تێکی مێژووی وکوردانه‌‌‌یه‌‌‌ و پێویسته‌‌‌ هه‌‌‌موو لایه‌‌‌کمان هه‌‌‌نگاوی بۆ بنێین. پاوانخوازی و خۆ ده‌‌‌رخستن وه‌‌‌ک مه‌‌‌رجه‌‌‌عی بڕیاردان و نه‌‌‌خوێندنه‌‌‌وه‌‌‌ی خه‌‌‌ت و نیشانی یه‌‌‌کترله‌‌‌ ئێستادا و له‌‌‌ ڕابردوشدا گه‌‌‌لێک زیانبار بووه‌‌‌ و پێویسته‌‌‌ هه‌‌‌موو لایه‌‌‌نه‌‌‌کان خۆیان به‌‌‌دوور بگرن له‌‌‌و جۆره‌‌‌ ڕه‌‌‌فتارانه. هه‌‌‌موو هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان پێویسته‌‌‌ له‌‌‌ خه‌‌‌می یه‌‌‌کخستنی هه‌‌‌ڵوێستی هاوبه‌‌‌ش و په‌‌‌یامی هاوبه‌‌‌ش بن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سه‌‌‌رجه‌‌‌م هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی مه‌‌‌یدانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ ئێران و کوردستان دا و له‌‌‌ ئێستاوه‌‌‌ هه‌‌‌وڵی دووبه‌‌‌ره‌‌‌کی و خۆشکردنی ئاگری شه‌‌‌ڕێکی دیکه‌‌‌ بۆ داهاتوو دروست نه‌‌‌که‌‌‌ن.  

لە درێژەی راپه‌‌‌ڕین و ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌کان بۆ پێشوازی لە چلەی "ژینا ئەمینی" ڕۆژی چوراشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠ ١ی هەتاویه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌م شاره‌‌‌ کوردیه‌‌‌کان دا ڕاپه‌‌‌ڕین پێی ناوه‌‌‌ته‌‌‌ قۆناغێکی نوێوه‌‌‌ و هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتکه‌‌‌ره‌‌‌کانی ڕژیمی ئاخوندی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌و سه‌‌‌رکوته‌‌‌ بێ ڕه‌‌‌حمانه‌‌‌دا تووشی هه‌‌‌ڵاتن و شکست بوونه‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌ر یه‌‌‌ک له‌‌‌ شاره‌‌‌کانی مه‌‌‌هاباد، بانه‌‌‌، قه‌‌‌سری شیرین، ورمیه‌‌‌، سنه‌‌‌ و سه‌‌‌قز و زۆر ناوچه‌‌‌ و شوێنی تر‌ شه‌‌‌هید و بریندارێکی زۆر هه‌‌‌ن و خه‌‌‌ڵکی کوردستان بڕیاریان داوه‌‌‌ تا ڕوخانی ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وام بن له‌‌‌ ڕاپه‌‌‌ڕین.

ته‌‌‌شکیلاتی ناوخۆی هێزه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان، به‌‌‌رپرسیاریه‌‌‌تێکی مێژوویان له‌‌‌سه‌‌‌ر شانه‌‌‌ و  پێویسته‌‌‌ هه‌‌‌موو هه‌‌‌وڵ و توانایه‌‌‌کی خۆیان بخه‌‌‌نه‌‌‌ گه‌‌‌ڕ بۆ پشتیوانی و هاوکاری و درێژه‌‌‌دانی ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان. هێزی ته‌‌‌شکیلاتی سازمانی خه‌‌‌بات، هه‌‌‌ر له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تایی ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ورێکی کاریگه‌‌‌ر و باڵایان گێڕاوه‌‌‌ و پێویسته‌‌‌ له‌‌‌ جاران زیاتر چالاک بن و به‌‌‌رده‌‌‌وام بن له‌‌‌و ئه‌‌‌رک و به‌‌‌رپرسیاریه‌‌‌تانه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن سه‌‌‌رکردا‌یه‌‌‌تی سازمانی خه‌‌‌باته‌‌‌وه‌‌‌ بۆیان دیاری ده‌‌‌کرێ.  


2 ساڵ و 1 مانگ و 3 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به‌رده‌وام بن له‌ ڕاپه‌‌ڕینی ئازادی - خه‌باتی ژن، ژیان، ئازادی

به‌رده‌وام بن له‌ ڕاپه‌‌ڕینی ئازادی - خه‌باتی ژن، ژیان، ئازادی

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)