ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

دوایین باوکی خواپەرستی مافیای سیسیلیا دوای ٣٠  ساڵ دەستگیرکرا

دوایین باوکی خواپەرستی مافیای سیسیلیا دوای ٣٠  ساڵ دەستگیرکرا
Rudaw24

دوایین باوکی خواپەرستی مافیای سیسیلیا دوای ٣٠  ساڵ دەستگیرکرا

دوایین باوکی خواپەرستی مافیای سیسیلیا دوای ٣٠  ساڵ دەستگیرکرا

ماتیۆ مێسینا دینارۆ، دوایین باوکی خواپەرستی مافیای سیسیلیا و یەکەم کەس لە لیستی داواکراوەکانی پۆلیسی ئیتاڵیا، دوای ٣٠  ساڵ لە هەڵاتن لە پۆلیسی ئیتاڵیا لە پالێرمۆ دەستگیرکرا.

دوایین باوکی خواپەرستی مافیای سیسیلیا و یەکەم کەس لە لیستی داواکراوەکانی پۆلیسی ئیتاڵیا دوای ٣٠  ساڵ لە هەڵاتن دەستگیرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، باس لەوە دەکرێت کە ماتیۆ مێسینا دینارۆ تەمەن ٦٠  ساڵ لە کلینیکێکی تایبەت لە شاری پالێرمۆ ناوەندی شاری سیسیلیا زیندانی کراوە.

ئەو تۆمەتبارە بەوەی کە سەرۆکی کۆمپانیای کۆسا نۆسترایە کە مافیای بەدناوی سیسیلیایە. هەروەک دەگوترێ دوای مردنی "بێرناردۆ پرۆڤێنزانۆ" لە ساڵی ٢٠ ١٦ و "سالڤاتۆر (تۆتۆ) ڕێینا" لە ساڵی ٢٠ ١٧ کاندیدی سەرۆکی مافیاکان بووە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیتاڵیا، کاتژمێر ١٠ ی بەیانی بە کاتی ناوخۆی وڵاتەکەی دەستگیرکراوە، لەکاتێکدا لەلایەن کارابینێری (یەکەیەکی سەربازی و جێبەجێکردنی یاسا لە ئیتاڵیا) چارەسەری بۆ دەکرێت. باس لەوە دەکرێت کە زیاتر لە ١٠ ٠  بریکاری چەکدار دەستیان هەبووە لە دەستگیرکردنیدا.

جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، سوپاسی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی کرد بۆ دەستگیرکردنی گرنگترین ئەندامی مافیاکان و وتی: ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ حکومەت.

مێسینا دێنارۆ بەهۆی زۆرێک لە تاوانەکانییەوە بە غیابی سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە. ئەم تاوانانە بریتین لە کوشتنی داواکاری گشتی دژە مافیایی جیۆڤانی فالکۆن و پائۆلۆ بۆرسێلۆ لە ساڵی ١٩٩٢، تەقینەوەکانی ساڵی ١٩٩٣ لە میلانۆ، فلۆرانس و ڕۆما، هەروەها ڕفاندنی کوڕە ١١ ساڵانەکەی ئەندامێکی پێشووی مافیا کە ئەو ویستویەتی بیکات شایەتحاڵی دژی...

هەروەها سەرۆک مافیاکە بە تاوانی جۆراوجۆر تۆمەتبارە، لەوانە سپیکردنەوەی پارە و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بۆ سندوقی تاوانە ڕێکخراوەکانی کۆسا نۆسترا. دەوترێت ئەو شوێنکەوتووی تۆتۆ ڕێینا سەرۆکی بنەماڵەی کۆرلیۆن بووە کە لە ساڵی ١٩٩٣ دوای ٢٣ ساڵ هەڵاتن لە پۆلیس دەستگیرکراوە.

بە "U Siccu" (پیاوە تەنکەکە) ناسراوە، لە ساڵی ١٩٦٢ لە شاری کاستێل ڤێترانۆ لە سیسیلیا لەدایک بووە. باوکی یەکێک بوو لە سەرۆکە بەهێزەکانی کۆمپانیای کۆسا نۆسترا و ماتیو بەردەوام بوو لە کاروباری خێزانەکەی.

هەرچەندە مێسینا دینارۆ لە ساڵی 1993ەوە داواکراوە، بەڵام لەو ماوەیەدا لە شوێنی جیاواز خۆی حەشاردابوو و فەرمانەکانی بۆ مافیاکان دەردەکرد. هەرچەندە دەگوترێ پۆلیسی ئیتالیا لە ساڵانی ڕابردوودا بە دەستگیرکردنی زیاتر لە ١٠ ٠  ئەندامی مافیاکان دەسەڵاتی ئەوی زۆر کەم کردبووەوە.


پرۆسەی بەدواداچوون بۆ مێسینا دینارۆ قورس بوو بەهۆی نەبوونی وێنەی پێویست لە مێسینا دینارۆ. پێش دەستگیرکردنی چەند وێنەیەکی کەمی هەبوو کە لە ساڵانی نەوەدەکان و کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا هەبووە. پۆلیسی ئیتاڵیا بە هاوکاری تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی و وێنە کۆنەکانی وێنەیەکی دروست کردبوو کە خەمڵاندنێکی تێدایە کە چۆن دەموچاوی بەدرێژایی ساڵان گۆڕاوە.

لەم ماوەیەدا هەواڵێکی پشتڕاستنەکراوە بڵاوکرابووەوە کە ئەم باوکە خواپەرستەی مافیاکان بە نەشتەرگەری جوانکاری دەموچاوی گۆڕیوە یان توانیویەتی پەنجەمۆرەکانی لاببات.

لەم ساڵانەدا لەبری ئەو کەسانی جۆراوجۆر بە هەڵە دەستگیر دەکران. بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠ ١٩ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر نەخۆشخانەیەک بۆ دەستگیرکردنی پیاوێک کە پێیان وابوو باوکی خوای مافیاکانە.

بەگوێرەی کەناڵی هەواڵی بی بی سی، لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2021، پیاوێکی تەمەن 54 ساڵی خەڵکی لیڤەرپوول لە ڕێستۆرانتێکی شاری لاهای هۆڵەندا دەستگیرکرا. وێنەکانی بڵاوکرانەوە کە بەرگێکی بەسەر سەریدا ڕاکێشرا و لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە هێزە چەکدارەکانەوە لەناو کڕیارە ترساوەکانی چێشتخانەکەدا ئەنجامدرا. پۆلیسی ئیتالیا پێشتر داوای هاوکاری لە پۆلیسی هۆڵەندا کردبوو لە ئۆپەراسیۆنێکی نێودەوڵەتیدا. پیاوەکە دوای چەند ڕۆژێک ئازاد کرا.


1 ساڵ و 3 مانگ و 19 ڕۆژ و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوایین باوکی خواپەرستی مافیای سیسیلیا دوای ٣٠  ساڵ دەستگیرکرا

دوایین باوکی خواپەرستی مافیای سیسیلیا دوای ٣٠  ساڵ دەستگیرکرا

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)