‎لە کۆتایەکانی ئەم مانگە بۆ سەرەتای مانگی ئایندە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەکانمان بگرێتەوە.
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، ئەگەری زۆرە لە کۆتایەکانی ئەم مانگە بۆ سەرەتای مانگی ئایندە شەپۆلێکی چڕی بارانبارینسەرتاسەری ناوچەکانمان بگرێتەوە.
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەگوێرەی پێشبینیەکان ئەگەری زۆرە لە کۆتایەکانی ئەم مانگە بۆسەرەتای مانگی ئایندە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەکانمان بگرێتەوە کە ماوەیەکی زۆرە بەتایبەت لە ناوچەکانی وڵاتیتورکیا و سنوری ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر کەشێکی وشک باڵادەستە بەهۆی بەردەوامی کاریگەری سیستەمیبەرزەپاڵەپەستۆکان لەسەر ناوەراست و رۆژهەڵاتی ئەوروپا کە بە هەمان شێوە کاریگەری لەسەر کەشی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمیکوردستان هەبووە کە بە پێچەوانەوە لە ناوچەکانی باشوری هەرێم و ناوەراست و باشوری عێراق بارانبارینی تا ئەم کاتەی ساڵ لە دووساڵی ڕابردوو بەرێژەیەکی بەرچاو زیاتر بووە ".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "بە ویستی خودا ئەم شەپۆلە نزیکە لەجێگیربوون و پێشبینی بارانێکی باش دەکرێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی زۆریشلەناوچە شاخاویەکاندا ئەگەریش هەیە بۆ بارینی بەفر لە سەنتەری هەندێ لەشارەکاندا بەڵام ماوەکەی دوورە تا ئێستا لەم بارەیەوە دۆخەکەڕوون نیە تا کاتی نزیکبوونەوە ان شائ الله جێگیر ئەبێت ..الله اعلم"