تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە گوندێکى دەوروبەری عامودا بۆردومان کرد.
تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە گوندێکى دەوروبەری عامودا بۆردومان کرد.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی سەربازیلەنێوان گوندەکانی بریڤا و گرێ مۆزا لە عاموودا بە ئامانج کرد.
دەشڵێت: زیانەکانی ئەو بۆردومانە گیانی نەبوونە تەنیا مادی بووە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە، سوپای تورکیا لە رێگەی درۆنەوە شەش جار ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)یلە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا عامودا کردووەتە ئامانج، بەهۆیانەوە کەسێکی سڤیل و 3 چەکداری هەسەدە کوژراون هەروەها زیاتر لە سێکەسی دیکەش بریندار بوونە.