فڕۆکەخانەی بەغدا سەرجەم گەشتەکانی ڕاگرت
فڕۆکەخانەی بەغدا سەرجەم گەشتەکانی ڕاگرت
لە راگەیەندراوەکەشدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەیەوێت هەموو سەرنشینان و هێڵە ئاسمانییەکان کە لەفڕۆکەخانەکەدا کاردەکەن ئاگادار بکاتەوە کە گەشتەکان راگیراون. ئاماژەی بەوەشکرد،بڕیارەکە بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی مەودای بینینە بۆ کەمتر لە ١٠ ٠ مەتر.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەمساڵدا جیاواز لە ساڵی پار، بڕێکی زیاتری باران لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق باریووە و بووەتە هۆیدروستبوونی تەم لە بەیانیاندا، جگە لەوەی بەشێکی زۆنگاوەکانی عێراق بەهۆی بارانبارینی چەند رۆژی رابردووەوە بووژانەوە.
لەماوەی رابردووشدا چەندین جار بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە گەشتە ئاسمانییەکان لە فۆڕکەخانەکانی بەغدا و سلێمانی و هەولێر بەهۆیدۆخی کەشوهەواوە راگیراون.