مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی، بەرەو داڤۆس لەسویسرا بەڕێکەوت
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی، بەرەو داڤۆس لەسویسرا بەڕێکەوت.
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە
داڤۆسی سویسرا دەستپێدەکات. مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندەکەدا بەشدار دەبێت و ژمارەیەککۆبوونەوەی دەبێت.
لەسەر ئاستی عێراقیش لـەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقØ› فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و تەیف سامی، وەزیری داراییعێراق لەنێو لیستی بەشداربووانی کۆڕبەندەکەدان.
کۆڕبەندەکە بە بەشداریی زیاتر لە 2700 سەرکردە، وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و ژینگە و ئابووریی وڵاتان، خاوەن کار و کۆمپانیاکاندەست بە کارەکانی دەکات و تاوەکو 20ی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت.
کۆربەندی ئابووریی جیهان هەوڵ بۆ دۆزینەوەی چارەسەری چەندین قەیران دەدات کە بەرۆکی زۆربەی خەڵکی جیهان و وڵاتانی گرتووە. درووشمی ئەمساڵی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی داڤۆس "هاوئاهەنگییە لە جیهانێکی دابەشبوودا."
کلاوس شواب، دامەزرێنەر و سەرۆکی جێبەجێکاریی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی دەڵێت، "یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دابەشبوونیجیهان نەبوونی هاوئاهەنگییە. ئەمەش دابەشبوونی کۆمەڵگە زیاد دەکات."