سەبارەت بە نرخى دۆلار بەرانبەر دینار دادگاى ف٠Šدراڵی لەسەر بانکى ناوەندى هاتە دەنگ
سەبارەت بە نرخى دۆلار بەرانبەر دینار دادگاى ف٠Šدراڵی لەسەر بانکى ناوەندى هاتە دەنگ
وردەکاری زیاتر …
سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا – ڕەسافە،
وەڵامی دادگای خزمەتگوزارییە داراییەکانی دایەوە، کە چوار سکاڵای یاسایی بانکەکانی ئاسیای عیراقی ئیسلامیی ، بانکی ڕۆژهەڵاتیناوەڕاستی عێراق، بانکی ئەنساری وبانکی قابزی ئیسلامیی ئاراستە کردبوو.
لەراگەیەنراوەکەی ئەنجوومەنی دادوەریدا ئەوەش هاتووە "ئەو چوار سکاڵایە لە دژی پارێزگاری بانکی ناوەندی تۆمار کراون و تیایدا داوا لەبریکارانی بانکەکان کراوە پابەندی بڕیارەکەی بانکی ناوەندی عیراق نەبن لەراگرتنی مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو بانکانە بەدراوی دۆلار.
ئاماژە بەوەشکراوە بڕیاری (پارێزگاری بانکی ناوەندی) بۆ راگرتنی مامەڵەکردن لەگەڵ بریکارانی بانکەکان بە دراوی دۆلاری ئەمەریکیبریارێکی دروستە چونکە بانکی ناوەندی عێراق پابەندە بە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی سەرجەم دراوی یەدەگی عێراق.
هاوکات تەئکید لەوەشکراوەتەوە کە "بانکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا مافی ئەوەی هەیە داوای کۆتاییهێنان بە دابینکردنی دراوی دۆلاریئەمریکی بۆ ئەو قەوارانە بکات کە مایەی مەترسین.