قایمقامی پێنجوێن: سبەی دەگەڕێتەوە دەوام.
قایمقامی پێنجوێن: سبەی دەگەڕێتەوە دەوام.
دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا زانا رەحمان
بڕیاری دا دەست لە پۆستی قایمقامی قەزای پێنجوێن بکشێنێتەوە، ئەمڕۆ بەشێک لە خەڵکی پێنجوێن وەکو ناڕەزایی لەو بڕیارە چوونە پێشماڵەکەی و داوایان کرد کە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی. ئەمرۆش زانا رەحمان رایگەیاند، "بە ناچاریی و لەسەر داوای ئەم خەڵکە، بەیانیدەست بە دەوام دەکەمەوە."
ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی ههینی 13ـی کانوونی دووهمی 2023، زانا رهحمان رهحیم، قایمقامی قهزای پێنجوێن، له راگهیهندراوێکدادهستبهرداربوونی له پۆستهکهی راگهیاند و وتی، "دهست بەرداری پۆستی قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن دەبم وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی وبەدەمەوە نەهاتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دابیننەکردنی خزمەتگوزارییەکانی سنووری قەزای پێنجوێن".
ههروهها له راگهیهندراوهکهدا زانا رهحمان ئاماژەی بەوەکرد، "بەداخەوە چەندین ساڵە لێپرسراوانی سەرووی خۆمان دەستەوستان بوون ونەیانتوانیوە ئاوڕێکی جددی لە سنوری قەزای پێنجوێن بدەنەوە و بودجە و خزمەتگوزاری پێویستی بۆ دابین بکەن ئەمە سەرەڕای ئەوەیچەندین جار داواکاری پێنجوێنمان گەیاندووە پێیان".
دواتر زانا رەحمان داوای لێبوردی له دانیشتووانی قهزاکهی کردووه و نووسی: "لە هەر کەموکورتییەک لە کاروبارمدا هەبووبێت بمبوورن". بەڵام دواتر هاوڵاتیان و خۆپیشاندەران دژی داواکەی وەستانەوە و وتیان "نابێت دەست لە کاربکێشێتەوە."