دادگای سلێمانی سزای عەلی حمە ساڵحی دا
دادگای سلێمانی سزای عەلی حمە ساڵحی دا
عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان پێشتر رەخنەی توندی لە دانانی کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی گرتبوو، کە پێیوایە ئەوە لەقازانجی چەند کەسێکە. عەلی حەمە ساڵح ئەمڕۆ یەکشەممە 15/1/2023 لەبارەی ئەو کەیسە نووسیویەتی: " سزادانێکی ناڕەوا، بەڵام منتەسلیمیان نابم و بەردەوام دەبم".
ئاماژە بەوەشکردووە: "دادگای بەرای سلێمانی بڕیاری سزادانی منی داوە بە (90 ملیۆن دینار) بیدەم بە کۆمپانیای تایبەت بە کامێرایدیاریکردنی تیژڕەوی، حوکمڕانی و دادگایەکی سەیر! بەرگری لە مافی گشتی بکەیت! سزات بدەن!".
دەشڵێت. من وتومە: "حکومەت خۆی 98 کامێرای دیاری کردنی تیژڕەوی هەبووە، دیار نیە! ئێستا نابێت دوو کۆمپانیا لە دوو زۆنەکە 475 کامێرا بە سیستمی پۆینت توو پۆینت دابنێن. %70ی داهات لە سەرەتا بۆ کۆمپانیا بێت، ئەمە پێچەوانەی یاسایە و بۆ دەوڵەمەندکردنی چەندکەسێکە و بارگرانی گەورە دروستدەکات بۆ خەڵک! هەموو بەڵگەکانم خستە بەردەم دادگا، بەڵام ئامادەنەبوون گفتوگۆی بەڵگەکان بکەن! بەبێئەوەی بیسەلمێنن من زیانم لە کەس داوە، دادگای بەرای سلێمانی (90 ملیۆن دینار) سزای داوم".