ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ئەو کەسەی دەنگی مەلا بەختیاری بڵاوکردەوە ئاشکرابوو

ئەو کەسەی دەنگی مەلا بەختیاری بڵاوکردەوە ئاشکرابوو
Rudaw24

ئەو کەسەی دەنگی مەلا بەختیاری بڵاوکردەوە ئاشکرابوو

ئەو کەسەی دەنگی مەلا بەختیاری بڵاوکردەوە ئاشکرابوو

 

 

من کە ناوم ((شەهاب کەریم)) ە و  تێکۆشەری دێرینی تیپی چل و حەوتی پیرەمەگرون بووم، لە نێو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،  هەمووهاوسەنگەرانم ئاگادارن، کە من هەر لە پێشمەرگایەتیمەوە هەتاکوو ئێستە وەک کەسێکی یاخی نێو ئەو شۆڕشە بووم و هیچ کاتێکیشچاوبەست نەبووم لە بەردەم ناعەدالەتی و ناڕاستگۆیی ئەو بەرپرسانەی نێو حیزبەکەم.

 

لە بەڕواری ١٣/ ١/ ٢٠ ٢٣ دا گرتە ڤیدۆیەکم بڵاو کردەوە، کە دەنگی تۆمارکراوی حیکمەت محەممەد کەریم ناسراو بە (مەلا بەختیار) ئەندامیئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە باس لە کۆمەڵێک تاوانی نێو حیزبەکەیی و بەهەدەربردنی سامانیگشتی وڵات دەکات و باس لە چەند بەرپرسێکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێشووی  نێو حیزبەکەی دەکات، کە لە ڕابردوداو لە دوایڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ دا پەیوەندییان کردووە بە ڕژێمی بەعسەوە، بەم ناوانەی خوارەوە.

 

سەعدی ئەحمەد پیرە

حامی حاجی غالی

ئاسۆ ئەڵمانی

 

کە فایلدار و سەر بە ڕژێمی بەعس بوون. دوای ئەوەی ئەم هەواڵەم وەک بۆمێک تەقییەوە وهەموو بەرپرسانی یەکێتی نیشتیمانی تووشیشۆک کرد، مەلا بەختیار بۆ پاک کردنەوەی خۆیی و ترسی ئەوەی کە شایەتحاڵە بەسەر هەموو ئەو تاوانانەی کە لە نێو حیزبەکەیدا کراوە ومنیش ئاشکرام کردووە لە ڕێی بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدۆیەدا.

 

لە ڕێگەی خوشکەزاکەی لە ئەڵمانیادا  کە ناوی خومێس جاسم کە ناسراوە بە ئاسۆ خانەقینی. وەک لە نامەکەیدا هاتووە،  لە بەڕواری ١٦/ ١/ ٢٠ ٢٣ کە دەکاتە ڕۆژی دووشەممە، لەسەر بڕیاری مەلا بەختیار، سکاڵام لەسەر تۆمار بکرێت.

 

من ڕایدەگەیەنم و بە مەلا بەختیار دەڵێم: گەر خاوەنی مۆڕاڵی سیاسی بیت، بە زوترین کات سکالام لەسەر تۆمار بکەو و ئامادەم نرخیپارەی پارێزەرەکەتان بۆ بدەم و تکاشم وایە دوای نەخەیت و گەر سکاڵات تۆمار نەکرد، تۆ سیاسییەکی لە ڕابردودا دۆڕاو بویت و لەئێستەشدا ترسنۆکیت.

 

بەڕێزان، من خاوەنی بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدۆیەم و  ئەگەر چی هەندێک کەس و ماڵپەڕ، بڵاویان کردەوە، دەستکاری هەواڵ و گرتە ڤیدۆکەکرابوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە بە ناوی من نەدرا بوو، بەڵام هێشتا دەستخۆشییان لێ دەکەم کە ڕاستی و دروستی هەواڵەکەیان لە سەرناپاکی و گەندەڵی هەندێک لەو بەرپرسانە بڵاو کردبوەوە.

 

تێبینی/ مەلا بەختیار، پلانی بە کوشتدانی منی داڕشتبوو، بۆ پاک کردنەوەی خۆی لە نێو حیزبەکەی  و لە ڕێی خوشکەزاکەیەوە داوایگەڕانەوەی منی کردبوو، بۆ کوردستان و بەڵام پلانە ناپاکییەکەیم پووچەڵ کردەوە.

 

زۆر کەس پرسیاری  بەڕاوری دەنگی تۆمارکراوی مەلا بەختیاریان کردووە، کە لەو گرتە ڤیدۆیەدا هاتووە، مێژووی ئەو دەنگە دەگەڕێتەوە بۆمانگی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠ ٢٢ و  مەبەستی بڵاوکردنەوەی ئەم پەیامەم هیوادارم نەبێتە کێشەی کەساێتی، تەنها دەمەوێت ئەوە بڵێم: منوەک نوسەرێک مافی خۆمە بۆچوونی جیاوازم هەبێت و بڕوام بە ئازادی ڕادەربڕین هەبێت.

 


1 ساڵ و 10 مانگ و 19 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەو کەسەی دەنگی مەلا بەختیاری بڵاوکردەوە ئاشکرابوو

ئەو کەسەی دەنگی مەلا بەختیاری بڵاوکردەوە ئاشکرابوو

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)