خه‌ڵکی قاره‌مانی شاری شنۆ، بۆ ڕێزگرتن له خوێنی شه‌هیدانی کوردستان، به‌ڵێن به کوردستان و به شه‌هیدان ده‌ده‌ن، به‌رده‌وام بن له ڕاپه‌ڕین.
تێکۆشه‌رانی شاری شنۆ و نه‌ڵۆس، بۆ چلەی شەهیدانی ئەم شارە بانگەوازێکیان بڵاو کردووەتەوە.
له‌و بانگه‌وازه‌ی بۆ کورد24 هاتووه، بڕیارە خەڵکی سه‌ربه‌زی ڕاپەڕیوی شاری شنۆ ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەر لە چلەی ماتەمینی شەهیدانی شۆڕشی ژینا بەشدارییەکی بەشکۆیان هەبێت و بۆ جارێکی دیکە بە ڕێژیمی خوێنڕێژی ئێران بسەلمێنن کە خوێنی ڕۆڵەکانی نیشتمان بەفیڕۆ ناچێت. خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری شاری شنۆ هه‌میشه هاوشانی شاره‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵات به هه‌ستی کوردایه‌تی ڕووبه‌ڕووی هێزه‌کانی ڕژێم ده‌بنه‌وه.