ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی گرنگ سەبارەت بە بەشی مۆڵەت بڵاو دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی گرنگ سەبارەت بە  بەشی مۆڵەت بڵاو دەکاتەوە
Rudaw24

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی گرنگ سەبارەت بە بەشی مۆڵەت بڵاو دەکاتەوە

 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی گرنگ سەبارەت بە  بەشی مۆڵەت بڵاو دەکاتەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە پێناو کارئاسانیکردن بۆ هاوڵاتییان بڕیاریان داوە سەردانیکردنی بەشیمۆڵەت بکەن بە شێوەی نۆرە نوسینی ئۆنلاین لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی.

 

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە،پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردودا فشارێکی  زۆر لەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکەین دروستبوو بۆ دەرهێنان ونوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، بڕیاردرا کە سیستمی نۆرەگرتنی ئۆنلاین لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانیەوە بخرێتەکار کە پێشتر کاربەم سیستمە کراوە و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە لە ئاسانکاریکردن بۆ هاوڵاتییان.

 

هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەتا رۆژێک پێش سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی پێویستە هاوڵاتیسەردانی ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی بکات بەمەبەستی نۆرە گرتن و دوای وەرگرتنی مامەڵەکەی لە بەشی بەدواداچونی مامەڵە لەماڵپەڕەکەدا بۆ رۆژی دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەکات و کارەکانی لەبەشی مۆڵەت بۆ ڕایی دەکرێن.

 

هەروەها روونیکردۆتەوە، رۆژانە 300 مامەڵە لە ماڵپەڕەکەدا وەردەگیرێن و هەر هاوڵاتییەک فریا نەکەوت کۆدی سەردانیکردنی وەربگرێت بۆرۆژی دواتر دەتوانێت هەوڵبداتەوە، هاوڵاتی دەتوانێت مانگێک پێش بەسەرچونی مۆڵەتەکەی داواکاری پێشکەش بکات بۆ نوێکردنەوەیمۆڵەت، هەروەها لەکاتی بەسەرچونی مۆڵەت تا 30 رۆژ دوای بەسەرچونی مۆڵەتەکەی هیچ سزایەک نادرێت.

 

هاتوچۆی سلێمانی وتویەتی "دوای ئەوەی هاوڵاتی لە بەشی بەدواداچونی مامەڵە، داواکارییەکەی وەرگیرا دەتوانێت سەردانیبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بکات، ئەگەر لە ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی داواکارییەکەی هەڵبوەشێتەوە نابێت سەردان بکات و بۆرۆژی دواتر دەتوانێت دوبارە هەوڵی وەرگرتنەوەی کۆدی سەردانیکردن بدات، کاتێک مامەڵەکەش وەرگیرا لە بەشی بەدواداچونی مامەڵە،پێویستە ئەو کۆدەی لە ماڵپەڕەکە وەری دەگرێت پێی بێت، لەکاتژمێر 7:00ی شەو وەرگرتنی کۆد لە ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی دەستپێدەکات".

 

هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرای کردوە، کارکردن بەم سیستەمە لە رۆژی دوشەممەوە جێبەجێ دەکرێت واتە هاوڵاتی پێویستە شەوی یەکشەممەلەسەر دوشەممە لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی کاتژمێر 7:00ی شەو ناو بنوسێت بۆ وەرگرتنی کۆدی سەردانیکردن بۆ رۆژیدوشەممە و رۆژانی دواتر بەهەمانشێوە.


1 ساڵ و 10 مانگ و 6 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی گرنگ سەبارەت بە بەشی مۆڵەت بڵاو دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی گرنگ سەبارەت بە بەشی مۆڵەت بڵاو دەکاتەوە

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)