جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، پێشنیازی پەرلەمانتارانیان بۆ لێکۆڵینەوە لە دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەدەستگەیشتووە
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، پێشنیازی پەرلەمانتارانیان بۆ لێکۆڵینەوە لە دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەدەستگەیشتووە
و "من وەک یەکێک لە ئەندامانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان رەزامەندیم دا و رەوانەی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانم کردووە بۆئەوەی ئەوانیش رەزامەندی بدەن بکرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکان."
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە. پێش کۆبوونەوەکە، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار پەیوەندیی بە هەموو هاووڵاتییانی عێراقەوە هەیە، بۆیە دەبێت پەرلەمانی عێراق لەوە بکۆڵێتەوە و بزانێت هۆکاری دابەزینی بەهای دینار چین.
شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت، پەرلەمان نوێنەری خەڵکە و دەبێت ئەوەی بۆ روون ببێتەوە کە ئەو پارەیە چۆن و لە کوێ و لە رێگەی چ دەروازەیەکەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان یان عێراق دەڕوات و دەبێ هەموو ئەوانە لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق روونبکرێتەوە.
لەبارەی ناردنی 400 ملیارەکە لە لایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، ئەوە یەکلاکراوەتەوە و تەنیا رێکارەکانی ماوە بۆ ناردنی.