فەرماندەی باڵای تێرۆریستی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی بە خۆپیشاندەران دا کە ڕۆژی شەممە دوا ڕۆژی خۆپێشاندانه، ئەمەش توندترین هۆشدارییە تا ئێستا لەلایەن ڕژێمهوه
گرتە ڤیدیۆییەکان لە سۆشیال میدیادا دەریدەخەن، خهڵکی خۆڕاگری کوردستان و ئێران، سەرپێچییان لە هۆشدارییەکانی سوپای پاسداران و میلیشیای بەسیجی کردووە کە دەڵێن ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان دەبێت تا یەکشەممە کۆتایی پێبێت. بهلام خهڵکی تێکۆشهری کوردستان، ئهمڕۆ له زۆر شوێن درێژهیان به ناڕهزایهتیهکاندا، خهڵکی بوێری کوردستان هیچ بههایهک بۆ وتهی فهرمانده تێرۆریستهکانی ڕژێمی ئێران دانانێن.
خەڵکی ڕۆژههلاتی کوردستان و ئێران لە هەموو چین و توێژەکانی ژیانەوە لە دوای مردنی ژینا ئهمینی، مههسا ئهمینی تەمەن ٢٢ ساڵ لە ژێر دەستی پۆلیسی ئەخلاقدا ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، ڕاپهڕینی گهوره له تهواوی ئیران سهریههلداوه.
ڕاپهڕینی ١٦ی سێپتەمبەر، به تووڕەیی لە مەرگی، به ناههق شههیدکردنی ژیانی ئەمینی دەستی پێکرد، پەرەی سەند و بوو بە یەکێک لە سەختترین ڕاپهڕین دژی دەسەڵاتدارانی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران.
هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا ڕێگری لە خوێندکاران بکەن لە ناو بیناکانی زانکۆکان، گازی فرمێسکڕێژیان تەقاند و لە هەندێک حاڵەتدا بە دار لێدانی خۆپیشاندەرانیان دا، هاوکات خوێندکارەکان پاڵیان دەنایە دواوە، هەندێکیان دروشمی بەسیجی بێشەرەف ون بێت و مردن بۆ خامنەیی یان دەوتەوە.
ڕێکخراوی هەنگاو، ڕێکخراوێکی سەربەخۆ کە ڕووماڵی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەکات لە کوردستانی ڕۆژههلات و ئێران ، ڕایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان لە یەکێک لە زانکۆکانی شاری سنە تەقەیان لە خوێندکارە کچەکان کردووە. زیاتر لە 300 ڕۆژنامەنووسی ئێرانی لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی یەکشەممە لە لایەن ئیتمادی ئێرانی و ڕۆژنامەکانی دیکەوە بڵاو کراوەتەوە، داوای ئازادکردنی دوو هاوکاریان کردووە کە بە هۆی ڕووماڵکردنی ڕووداوهکانی ژینای زیندانی کراون.
نیلوفەر حەمێدی وێنەی دایک و باوکی ئەمینی گرتووە کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران لە باوەشی یەکتریان گرتووە و کچەکەیان لە کۆمادا پاڵکەوتووە.
ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئیرنا لە زاری فەریق محەممەدرەزا مەهدەوی، بەرپرسی سپای پاسداران لە پارێزگای خوراسان جونوبی لە زاری بەرپرسی سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردەوە، تا ئێستا بەسیجیەکان خۆگرتنیان نیشانداوە و سەبریان هەبووە.