ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان رایگهیاند، رێککەوتنی نێوان پزیشکان و کۆمپانیاکانی دەرمان و دەرمانخانەکان بۆ ساغکردنەوەی دەرمان "بەرتیلە و حەرامە
ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان رایگهیاند، رێککەوتنی نێوان پزیشکان و کۆمپانیاکانی دەرمان و دەرمانخانەکان بۆ ساغکردنەوەی دەرمان "بەرتیلە و حەرامە".
ئەمینداری گشتی یەکێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک چەند فەتوایەک دەربارەی دەرمانی پزیشکیی و ئەو پرسانەی پەیوەندیان پێیەوە هەیە راگەیاند، لەنێویاندا وەرگرتنی دیاری لەلایەن پزیشکانەوە لە کۆمپانیاکانی دەرمان بەرتیلە و حەرامە.
دکتۆر عەلی قەرەداغی ئەوەشی خستەڕوو، پێدانی دەرمانی ساختە بە نەخۆش حەرامە و لە شەرعدا ئەگەر ببێتە هۆی مردنی نەخۆش خوێنبایی دەکەوێتە ئەستۆ.
بە گوێرەی فەتوایەکی ئەمینداری گشتی یەکێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان، رێککەوتنی نێوان پزیشکان و کۆمپانیاکانی دەرمان و دەرمانخانەکان بۆ ساغکردنەوەی دەرمان حەرامە.
دکتۆر عەلی قەرەداغی راشیگەیاند، توندترین و گەورەترین پلەی حەرامی بریتییە لە رێککەوتن لەسەر رەواجدان لەسەر دەرمانی خراپ و ساختە و لەکارکەوتوو.
سەبارەت بە کڕین و فرۆشتنی دەرمان بە قیست، دکتۆر حەلی قەرەداغی باسی لەوەکرد، ئاساییە دەرمان بە قیست کڕین و فرۆشتنی پێبکرێت بە مەرجێک بە قازانجی ئاسایی و ماوەی دانەوەی قیستەکە دیاریکراوبێت.
ئەمینداری گشتی یەکێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان بە پێویستی دەزانێت هاوردەکردنی دەرمان لەژێر چاودێری تەندروستی حکومەتدا بێت و گوتیشی "قاچاغیکردن بە دەرمانەوە لە گوناهە گەورەکانە".
دەقی وتەکانی د. عەلی قەرەداغی
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
چەند فەتوایەک دەربارەی دەرمانی پزیشکیی و ئەو مەسەلانەی پەیوەندن پێیەوە
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، درود و سەلام لەسەر پێغەمبەری نێردراو بە بەزەیی بۆ جیهانیان، هەروەها لەسەر ماڵبات و هاوەڵە بەڕێزەکانی، پاشان:
لە ڕاستیدا لەلایەن هەندێ لە خۆشەویستان، کۆمەڵێ پرسیارم لەبارەی پزیشک و دەرمانساز و خاوەن کارگەو کۆمپانیاکانی دروستکردنی دەرمان و پێکهاتە پزیشکییەکان و نوێنەرانییانەوە پێگەیشتووە، ئەمانەی لای خوارەوە هەندێک لەو پرسیارانەن:
پرسیاری یەکەم: ئایا مەوداو ئاستی گرنگێتی دەرمان لە شەریعەتی ئیسلامیدا تا کوێیە، ئایا حوکمی شەرعی تایبەت بە خۆی هەیە، هەروەک لە سیستم و یاسا هاوچەرخەکاندا بوونی هەیە?
وەڵام: ئاینی ئیسلام تا ئەوپەڕی گرنگیداوە بە ڕووکار و بە ناوەوەی تەندروستی مرۆڤ، دایناوە بە یەکێک لە مەبەستە مەزنەکانی شەریعەت، چونکە هەموو مەبەست و ئامانجەکانی ئەقڵی ساغ و دروست لە جەستەی ساغ و سەلیمدایە، ژیاریش بە کەسانی نەخۆش بونیاتنانرێ، ئیسلامیش بە کەسانی پەککەوتە بڵاوناکرێتەوە، نیشتمانیش بە کەسانی نەخۆش و تووشبوو بە دەرد ناپارێزرێ، گومانی تێدا نییە کە ژیار بە ئەقڵی داهێنەر بونیات دەنرێ، بە جەستەیەکی توانادار لەسەر کارکردن دروست دەبێت، پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێ: ((المؤمن القو٠Š خ٠Šر وأحب إلى الله من المؤمن الضع٠Šف)) واتە: (باوەڕداری بەهێز و بەتوانا لای خوای گەورە لە باوەڕداری لاواز و نەتوانا چاکتر و خۆشەویسترە).( موسلم لە صەحیحدا بە ژمارە (2664)، ئەحمەد بە ژمارە (8777) و هیتریش گێڕاویانەتەوە.)
پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) بە ڕوونی فەرمانیداوە بە چارەسەر، کاتێک هەندێ لە هاوەڵان (خوا لێیان ڕازی بێت) لەبارەی تیمارکردن و چارەسەرەوە پرسیاریان لێکرد: (وتیان: ئەی پێغەمبەری خوا! ئایا چارەسەر بکەین? فەرمووی: ((نعم، ٠Šا عباد الله! تداو٠Žوا، فإن الله لم ٠Šضع دائ٠‹، إلا وضع له شفائ غ٠Šر دائ٠ واحد، وهو الهرم)) ). واتە: (بەڵێ، ئەی بەندەکانی خوا! چارەسەر بکەن، چونکە خوای گەورە هەر دەردێکی ناردبێت، بە حەتمی دەرمانیشی بۆ داناوە جگە لە یەک دەرد نەبێت، ئەویش پیرییە. لەم فەرموودەیەدا هیوایەکی گەورە هەیە بە گەیشتن بە دەرمانی هەموو نەخۆشییەک، ئیتر دەستخستنی تا هەر ئاستێک ناڕەحەت و زەحمەت و مەترسیدار بێت، بەڵام پێویستە کاربکرێ بە هۆکارەکانی گەیشتن پێی.( ئەبو داود بە ژمارە (3855)، ترمزی بە ژمارە (2038)، نەسائی لە سونەنی کبری دا بە ژمارە (7553)، ئیبن ماجە بە ژمارە (3436)، ئەحمەد بە ژمارە (18454) گێڕاویانەتەوە، ئەلبانیش لە صەحیحی جامع دا بە ژمارە (7934) و هیتریش بە ڕاست ناساندوویانە.)
پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) گرنگیی پسپۆڕیی و وردەکاریی و ڕێکوپێکی لە دەستنیشانکردنی نەخۆشیدا ڕوونکردووەتەوە، هەروەها دیاریکردنی دەرمانی گونجاو بەو نەخۆشییە ( سەیری کتێبی: فقه القضایا الØ·بیة المعاصرە مان بکرێ، چاپی، دار البشائر الإسلامیة/ بیروت 2005ز، ل 188-202،)، لێرەوە (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی: ((لکل دائ دوائ، فإذا أص٠Šب دوائ٠Œ الدائ بر٠Šئ بإذن الله تعالى)) . واتە: (هەر دەردێک دەرمانی خۆی هەیە، جا هەرکات دەرمانەکە وەک پێویست گەیشتە دەردەکە ئەوا بە ویستی خوای گەورە ئەو نەخۆشییە نامێنێ).( موسلم لە صەحیدا بە ژمارە (2204)، نەسائی لە سونەنی کبری بە ژمارە (7556)، وە ئەحمەد بە ژمارە (1597) گێڕاویانەتەوە.)
ئیسلام بایەخیداوە بە دەستخستن و بە بەکارهێنانی دەرمان:
ئیسلام گرنگییەکی زۆری بە دەرمان داوە، ئەویش لەم لایەنانەوە:
1- پێویستە هەوڵبدرێ بۆ دەستخستنی دەرمانی سەرکەوتوو بۆ هەر نەخۆشێک، با نەخۆشییەکەشی سەخت بێت و چارەسەری زۆر زەحمەت بێت، ئەوەش لە ڕێگای گرتنەبەری هۆکارەکانەوە، هەروەها هەوڵی گەورە بدرێ بۆ گەیشتن بەم مەبەستە.
2- پێویستە گرنگی بدرێ بە ئامادەکردنی دەرمانی کارا و سەرکەوتوو، ئەوەش لە ڕێگای وردەکاریی لە بەرهەمهێنان و دەستخستنی دا، بەڵکو داهێنانکردنیش تیایدا، چونکە وردەکاریی و هونەرسازی پێشکەوتوو و ڕێکوپێکی لە شەریعەتی ئیسلامیدا فەرزێکی شەرعییە، پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێ: ((إن الله ٠Š٠ح٠ب٠‘٠ إذا ع٠Žم٠ل٠Ž أحدکم عملا٠‹ أن ٠Š٠تقنه)) . واتە: (خوای گەورە ئەو کەسەتانی خۆشدەوێت کە هەرکات کارێکی کرد بە وردی و بە ڕێکوپێکی بیکات)( بەیهەقی لە بەشەکانی باوەڕدا لە عائیشەوە (خوا لێی ڕازی بێت) گێڕاویەتەوە، ئەلبانیش لە صەحیحی جامع الصغیر بە ژمارە (1880) بە باشی دەزانێ.).
هەروەها دەفەرموێ: ((إن الله ٠Šحب من العامل إذا ما عمل أن ٠Šحسن)). واتە: (خوای گەورە پێیخۆشە ئەو کەسەی کە کارێک دەکات بە باشی بیکات). خوای گەورە دەفەرموێ: (و٠Žأ٠Žح٠’س٠ن٠وا إ٠ن٠‘٠Ž الل٠‘٠Žه٠Ž ٠Š٠ح٠ب٠‘٠ ال٠’م٠ح٠’س٠ن٠٠Šن٠Ž) البقرة 195.واتە: (ئەی ئیمانداران هەوڵبدەن خێرو چاکە بکەن، هەر کارێکتان کرد بە جوانی بیکەن، چونکە خوای گەورە چاکەکارانی خۆشدەوێت). وە دەفەرموێ: (ال٠‘٠Žذ٠٠Šن٠Ž ٠Š٠Žس٠’ت٠Žم٠ع٠ون٠Ž ال٠’ق٠Žو٠’ل٠Ž ف٠Ž٠Š٠Žت٠‘٠Žب٠ع٠ون٠Ž أ٠Žح٠’س٠Žن٠Žه٠) الزمر 18. واتە: (ئەو باوەڕدارانە کە گوێبیستی گوفتار دەبن، ئینجا گوێڕایەڵ و شوێنکەوتەی چاکترین و باشترینی ئەو گوفتارانەن). بەمجۆرە پێویستە لەسەر موسڵمانان -تاک بەتاکیان و کۆمپانیا و حکومەتەکان- کە پابەندبن بە ڕێساکانی کوالێتی باش و وردەکاریی و چاکترینی چاکەکانەوە.
3- قەدەغەی دروستکردن، یان فرۆشتن، یان مۆڵەتدان یان بەکارهێنانی هەر جۆرە دەرمانێک بکرێ کە لە دروستکردنی و جۆری کوالێتی و ماوەی کارپێکردن و بەرواری بەسەرچوونی و هاوشێوەکانیدا ساختەکاریی کرابێت، یان پێچەوانە بێت لەگەڵ پێوەر و پێوانە پزیشکیی و تەندروستییەکان کە ڕێکخەری دروستکردنی دەرمانن، مەعلومیشە کە ساختەکاریی لە گوناهە گەورەکانە، ساختەکاریش لە دەرماندا زیاتر حەرامەو گەورەترین تاوانە، چونکە پەیوەندی بە تەندروستی مرۆڤەوە هەیە.
4- قەدەغەکردنی قۆستنەوەی هەل لە پێویستییەکانی خەڵکیدا، هەروەها حەرامکردنی قۆرخکاریی، ئەمەش بە ئاستێکە کە پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) نەفرەتی لە کەسی قۆرخکار کردووە، بەتایبەتی لە بواری تەندروستی مرۆڤ و دەرمان و خۆراکیدا.
5- پێویستە ڕوونکردنەوەی تەواو بۆ هەموو ئەو شتانەدا بدرێ کە پەیوەستن بە دەرمانەوە، ئەویش بەوپەڕی ڕاستگۆیی و خستنەڕوو کە ڕوون و دیار بێت.
6- حەرامکردنی دروستکردن یان مۆڵەتدان یان فرۆشتنی هەر دەرمانێک کە ماددەی زیانگەیەنەری تێدایە، یان هەر شتێکیتر کە دەبێتە هۆی ڕوودانی زیان، ئاشکرایە هەر شتێک کە عەیب و عارێکی تێدا بێت ئەوا هەر ئەوەندە بەسە کە عەیبەکەی بخرێتەڕوو، ئەوکاتیش کەسی کڕیار ئازادە لە کڕینی یان نەکڕینی، بەڵام ئەو شتەی کە زیانگەیەنەرە ئەوا هەر ڕەوا نییە بفرۆشرێ، هەروەک لە فرۆشتنی مەی دا ڕوونە، بۆ دەرمانیش بەهەمانشێوەیە، کە ئەگەر ئەو دەرمانە زیان بە تەندروستی مرۆڤ بگەیەنێ، ئەوا ڕوونکردنەوەی عەیبەکەی بەس نییە، چونکە دروست نییە شتی زیانگەیەنەر بفرۆشرێ، هەروەک پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی: ((لا ضرر ولا ضرار)). واتە: (زیان مەگەیەنە بە خۆت بە کەسانیتریش). (مالیک لە (الموØ·أ) ل 464 دا گێڕاویەتەوە، جەختیش دەکات کە فەرموودەی پێغەمبەرە (صلی الله علیە وسلم)، ئەحمەد لە موسنەدا (1/313، 5/327)، هەروەها ئیبن ماجە لە سونەنیدا بە ژمارە (2/784) گێڕاویانەتەوە، مەنناوی لە کتێبی (فیض القدیر)، ئەلبانی لە الإروائ دا بە ژمارە (3/413) بە فەرموودەیەکی ڕاستیان زانیوە، نەوەویش بە باشی زانیوە، ئەم فەرموودەیە دادەنرێ بە ڕێسایەکی گشتی لە ڕێساکانی شەریعەتی ئیسلامی و پرەنسیپێکی گشتییە لە پرەنسیپەکانی تەشریع لە ئیسلامدا.)
7- زانایان لەسەر ئەوە کۆدەنگن کە فرۆشتن یان دروستکردنی دەرمانی ساختە، جگە لەوە کە دوو کاری حەرامکراون، ئەوا لە هەمانکاتدا گەرەنتی قەرەبووکردنەوە بە خوێنبایی و هاوشێوەیان دێت بەدوایاندا، کەواتە با لە خوا بترسین، با وازبێنین لە چاوچنۆکی و تەماعبازی کوشندە و زیانگەیاندن بە خەڵکی و بە تەندروستیان.
8- یەکێک لە هەرە گرنگترین ئەرکەکانی دەوڵەت پارێزگارییە لە سەلامەتی دەرمان لە هەر جۆرە ساختەکارییەک، یان قۆستنەوەی هەل، یان زیانگەیاندن بە خەڵکی، جا ئەگەر هاتوو کەمتەرخەمی لە دەوڵەتەوە ڕوویدا بە ئەنجامنەدانی ئەرکەکانی، ئەوا کۆمەڵگا پارێزراو نابێت لەوە کە بێت خۆی بوێرێ لە هەستان بە ئەنجامدانی ئەو ئەرکە، لێرەوە ڕۆڵی زانایان و پزیشکان و دەرمانسازان و خاوەن کارگە و کۆمپانیاکانی دەرمان لەو بوارەدا دەردەکەوێ، تا خراپی و گەندەڵی لە دروستکردنی دەرماندا چارەسەر بکەن و زیان و خراپییەکانی ڕەتبکەنەوە.
پرسیاری دووەم: دەربارەی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو نوێنەرانە کە لە بواری دەرماندا کاردەکەن?
یەکەم: دوو جۆر ئەرک دەکەوێتە ئەستۆی ئەو نوێنەرانە کە لە بواری دەرماندا کاردەکەن، یەکەم: ئەرکی ئەو نوێنەرانە کە وەسفی ئەو دەرمانە دەکەن و دەیناسێنن بە پزیشکان و دەرمانسازان، دووەم: ئەو نوێنەرانە کە هەڵدەستن بە کارەکانی گەیاندن و چالاکییەکانی بازاڕکردن و فرۆشتنی دەرمانەکان.
جۆری یەکەم: بەرپرسە لە گەیاندنی زانیاری ورد لەسەر دەرمانەکە بە پزیشکان، بەم پێیەش پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ پزیشکاندا هەیە، ئەمجۆرە نوێنەرانە زۆربەیجار یان پزیشکی دەرمانسازن، یان تەنها کەسێکی دەرمانسازە، ئەم نوێنەرە هەڵدەستێ بە باسکردن و لێکدانەوە و نیشاندانی کوالێتی دەرمانەکە، باسکردنی نرخەکەی، ئەو شتانەش کە پەیوەندن بە لایەنی پزیشکییەوە، هەشیانە ئەو مەسەلەیە ناخاتە بەردەم پزیشک، بەڵکو تەنها داکۆکی لێدەکات تا قەناعەت بە چاکی دەرمانەکە بکات، یان لەگەڵیدا ڕێکدەکەوێ تا ڕێگە بدات بە بەکارهێنانی و دەستنیشانکردنی بۆ چەند حاڵەتێکی گونجاو بە نەخۆشییەک.
بەڵام جۆری دووەم لە نوێنەران: ئەوانەن کە دەبنە نوێنەری بازاڕکردن و خستنە بازاڕ و فرۆشتنی دەرمانەکە، ئەمانە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە دەرمانخانەکانەوە هەیە تا دەرمانەکەیان بفرۆشن، چونکە ئەمان بریکاری بازاڕکردنن و ڕەواج دەدەن پێی و هەڵدەستن بە فرۆشتنی.
دووەم: ئەو پرسیارانە کە لەمباریەوە هاتوون بەپێی واقیعی بەردەستی ڕۆژانەی هەندی لە وڵاتانە، ئەوەش بەپێی ئەم حاڵەتانەی لای خوارەوەیە:
حاڵەتی یەکەم: حاڵەتی ڕێکەوتن لە نێوان پزیشک و کۆمپانیای دەرمانەکەدا، جا ئەگەر پزیشکەکە هەستا بە دەستنیشانکردنی ئەو دەرمانە کە ئەو کۆمپانیایە بەرهەمی هێناوەو ساغیکردەوەو دای بە نەخۆشەکان، بە بڕێک پارە کە بەرانبەر بێت -بۆ نمونە- بە دە هەزار دۆلار لە ماوەی شەش مانگدا، ئەوا کۆمپانیاکە ئامێرێکی مۆبایل یان پێنجسەد دۆلار دەدات بە پزیشکەکە، یان بڕی ڕێژەی 10% لە نرخی دیاریکراوی فرۆشراو دەدات پێی بۆ ئەو ماوەیە کە ڕێکەوتوون لەسەری، یان لەسەر حیسابی کۆمپانیاکە دەینێرێت بۆ بەشداری لە کۆنگرەیەکی زانستی، یان بڕێک دەرمانی بە بەلاش دەداتێ تا بیفرۆشێ بۆ خۆی، یان قەرزێکی پارەی باشی بێ زیادە خستنەسەر دەداتێ، یان شتانیتر لەو شتانە کە دەبنە هۆی فریودانی، یان هەر ڕێکەوتنێکی تر لە نێوانیاندا کە تیایدا پزیشکەکە بڕێ شایستە و دیاری وەردەگرێ لە بەرانبەر نوسینی ڕەچەتەی پزیشکی و نواندنی دەرمان بۆ نەخۆشەکان تا دەرمانی ئەو کۆمپانیایە بەکاربێنن کە بەرهەمی هێناوە
وەڵام:
دەستپێک لەسەر ئەو پرەنسیپە گشتییانە کە لەم بوارەدا هەژمووندارن:
بەرلەوە دەستبکەم بە وەڵامدانەوەی تایبەت بەم حاڵەتە کە لێرەدا باسکراوە، پێمباشە لەم دەستپێکەدا کۆمەڵێک پرەنسیپی سەرەکی کە لەم بوارەو هیتریشدا هەژمووندارن ڕوونبکەمەوە، لەوانە:
پرەنسیپی یەکەم: فەرزە کە دەبێت ڕوونکردنەوە و خستنەڕوو و ئاشکراکردن و بەدیارخستن بەردەست بێت، شاردنەوەو ساختەکاریی و فێڵکردن و خەڵەتاندن و فریودان حەرامەو قەدەغەیە، ئەمەش پرەنسیپێکی گشتییە بۆ هەموو چالاکییەک، لە بواری دەرمان و پزیشکیشدا توندتر و بەهێزترە.
پرەنسیپی دووەم: قەدەغەکردنی قۆرخکاریی و هەلقۆستنەوە لە پێداویستییەکانی خەڵکیدا.
پرەنسیپی سێیەم: قەدەغەکردنی زیانگەیاندن بە هەر کەسێک ئیتر هەرچییەک ببێت، چونکە لە شەریعەتی ئیسلامدا نابێت مرۆڤ زیان نە بەخۆی بگەیەنێ و نە بە کەسانیتریش.
پرەنسیپی چوارەم: پێویستە لە کاری پزیشکی و پرەنسیپەکانیدا پارێزگاری بکرێت لە ئەمانەتپارێزی، هەروەها پارێزگاری لە ڕەوشتەکانی بکرێ .(بۆ زانیاری زیاتر و بنەمادۆزی سەیری ئەم کتێبەمان بە ناوی (المباد٠Šئ الأخلاق٠Šة الجامعة لأخلاق٠Šات الØ·ب الح٠Šو٠Š ف٠Š الإسلام -دراسة مقاصد٠Šة تأص٠Šل٠Šة- ونقد لنظر٠Šة أخلاق الØ·ب الغرب٠Šة) بکرێ، چاپی: دار جامعە حەمەد بن خەلیفە بۆ بڵاوکردنەوە، ساڵی 2019ز)
پرەنسیپی پێنجەم: قەدەغەکردنی خواردنی ماڵ و سامانی خەڵکی بە ناڕەوا، هەروەها قەدەغەکردنی بەرتیل، چونکە فەرموودەیەک لە عەبدوالله کوڕی عەمرو بە سەنەدی ڕاست گێڕدراوەتەوە کە وتوویەتی: ((لعن رسول الله –صلی الله علیه وسلم- الراشی والمرتشی)) . واتە: (پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) فەرمووی: نەفرەتی خوا لەو کەسە بەرتیل دەدات و لەو کەسەش بەرتیل وەردەگرێ).( ئەحمەد لە بەرگی (11/47) بە ژمارە (6532، 6778، 6984) گێڕاویەتەوە، شێخ ئەحمەد شاکیر کە لێکۆڵینەوەی بۆ کردووە وتوویەتی: (سنەدەکەی ڕاستە)، ئەبو داود بە ژمارە (3580)، ترمزی بە ژمارە (1337) گێڕاویانەتەوە، ئەلبانی لە صحیح الترغیب دا بە ژمارە (2211) وتوویەتی ڕاستە.)
پرەنسیپی شەشەم: نابێت پزیشک -ئیتر بە پارە بێت یان بە هەر شتێکیتر- ڕەچەتەیەکی پزیشکی بنوسێ کە دەرمانی خراپبووی تێدا بێت، یان ساختەی تێدا کرابێت، یان زیانگەیەنەر بێت، یان ئەو مەرجانەی تێدا نەبێت کە باری نەخۆشەکە بەپێی دیسپلین و ڕێنماییە پزیشکییەکان تیایدا دەستەبەر نەبووە، چونکە ئەمانە شتانی حەرامکراوی پڕوکێنەرن بۆ کۆمپانیای دروستکەری دەرمانەکە، یان لایەنی هاوردەکار، یان بۆ پزیشکەکە، یان هەر کەسێکیتر، یان بۆ لایەنێک کە پشکی هەیە لە ڕەواجدان بەو دەرمانە، لەمبارەیەوە دەقی شەرعی زۆر هەن، لەم فەتوا کورتەدا ناتوانرێ هەموویان بژمێردرێن.
هەر کەسێکیش بەشدار بێت یان بەشداری بکات لە ڕەواجدان بە کاری لەوجۆرە، ئەوا یەکێک لە تاوانە گەورەکانی ئەنجامداوە، جا ئەگەر ئەو کارە لە بەرانبەر وەرگرتنی پارەوە بێت ئەوا تاوانەکەی گەورەتر و مەزنترە، سزاکەیشی لای خوای گەورە سەختترە.
پرەنسیپی حەوتەم: پێویستە پزیشک پابەند بێت بە ڕەفتار و بە بەها باڵاکان و بە مەزنی ئەمانەتپارێزییەوە، بەو پرەنسیپە ڕەوشتییانەوە کە تایبەتن بە کاری پزیشکیی، ئەو سوێندە پزیشکیەش کە داویەتی و تیایدا سوێندی خواردووە کە پارێزگاری لە ڕەوشتی بەرز و بەها مرۆییە باڵاکان بکات، دەبێت ئەو ڕەوشتەی لە سەرووی هەر جۆرە تەماعبازی و چاوچنۆکی و بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی ماددی بێت کە داماڵراون لە بەهاکان، هەروەها پارێزگاری بکات لە پیادەکردنی پیشەی پزیشکی کە لەسەر لایەنی مرۆیی ڕێزدار بەرپا بووە . (بۆ زانیاری زیاتر و بنەمادۆزی سەیری ئەم کتێبەمان بە ناوی (المباد٠Šئ الأخلاق٠Šة الجامعة لأخلاق٠Šات الØ·ب الح٠Šو٠Š ف٠Š الإسلام -دراسة مقاصد٠Šة تأص٠Šل٠Šة- ونقد لنظر٠Šة أخلاق الØ·ب الغرب٠Šة) بکرێ، چاپی: دار جامعە حەمەد بن خەلیفە بۆ بڵاوکردنەوە، ساڵی 2019ز.)
وەڵام بۆ حاڵەتی یەکەم:
بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە کە لەسەر حاڵەتی یەکەم خراوەتەڕوو، دەڵێین: گومان هەڵناگرێ کە ڕێکەوتن بە هەموو وردەکارییەکانیەوە شەرعەن ڕەوا نییە، چونکە دەبێتە هۆی ڕوودانی خراپەی گەورە، لەو ڕێکەوتنانەش:
- یەکێکیان دەرچوونی پیشەی پزیشکییە لە مەبەستە ڕێزدارەکانی، ڕۆیشتنیەتی بەرەو هەڵپەی تەماعبازی و چاوچنۆکی، هەروەها بەرەو دەڵاڵیکردن بۆ کۆمپانیا سەرمایەدارییەکان.
- یەکێکیتر لەوانە ئەوەیە هەر زیادەیەک کە -زوو یان درەنگ- بە زیان بگەڕێتەوە سەر نەخۆشەکان و زیانیان پێبگەیەنێ، ئەوا لە ئەستۆی ئەواندایە، ئەمە لە پاڵ ئەو ڕەچەتە زۆرانەی دەرمان کە پزیشک دەیاننوسێ، یان کاری هاوشێوەی ئەمانە بە مەبەستی زیادکردنی پارە و سودمەندبوون کە لە پشکی ئەوە، ئەمەش کارێکی هەلقۆستنەوەیەو خەڵەتاندنی نەخۆشە، کە لە ڕووی داراییەوە دادەدۆشرێ و لەوانەشە لە ڕووی تەندروستیشەوە زیانمەند بێت، ئەمە لەبارێکدا کە پێویستی بەو دەرمانانە نەبێت.
- یەکێکیتریان ئەوەیە کە پزیشک ڕاوێژکارێکی ئەمینی نەخۆشەکەیە، بۆیە هەرگیز دروست نییە لەپێناو دەستکەوتی ماددی دا جگە لە هەقدەستی پزیشکییەکەی خۆی نەبێت بێت ئەو لایەنە فەرامۆش بکات.
- یەکێکیتریان بریتییە لە زیانگەیاندن بەو کۆمپانیانەی تر کە چالاکی خۆیان ئەنجام دەدەن، بێئەوەی بۆ فرۆشتنی دەرمانەکەیان بکەونە ناو ئەو جۆرە ڕەفتارانە، پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەفەروێ: ((لا ضرر ولا ضرار))
- یەکێکیتر لەو هەڵسوکەوتانە خواردنی ماڵ و دارایی خەڵکییە بە ناڕەوا، بەوەی کە پزیشک دەستکەوتی ماددی دەستبکەوێت بێئەوەی هەوڵ و ڕەنجی شەرعی و ڕەوا بدات لە دەستخستنیدا، ئەوەش کاتێ کە هەڵدەستێ ڕەواج دەدات بە دەرمانی کۆمپانیایەکی دیاریکراو لەسەر حیسابی کۆمپانیاکانی تر، کە لەوانەیە دەرمانی ئەو کۆمپانیایەی تر هەرزانتر و چاکتر و کاراتر بێت و لە بەرژەوەندی نەخۆشدا بێت.
بەڵێ لەبارێکدا کە دەرمانەکە باشتر بێت، نرخەکەی گونجاو بێت، ئەوا پزیشک بۆی هەیە لەپێناو بەرژەوەندی نەخۆشەکەدا بە باشتری بزانێ، لەمبارەشدا بۆی نییە کرێ لەسەر ئەو کارەی وەربگرێ.
کورت و پوخت دەڵێین: هۆکاری ئەو ڕێگرییە شەرعییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو زیانە گەورانە کە لەبەرئەنجامی ڕێکەوتنی ناوبراو لە نێوان کۆمپانیاکەو پزیشکەکەدا دەکرێ. هەروەها دەچێتە خانەی داخستنی ئەو بیانووانە کە سەردەکێشن بۆ خراپەکان، تەنانەت ئەگەر مەسەلەکە لە بنەڕەتیشدا شەرعی بێت، خوای گەورە دەفەرموێ: و٠Žل٠Žا ت٠Žس٠ب٠‘٠وا ال٠‘٠Žذ٠٠Šن٠Ž ٠Š٠Žد٠’ع٠ون٠Ž م٠ن٠’ د٠ون٠ الل٠‘٠Žه٠ ف٠Ž٠Š٠Žس٠ب٠‘٠وا الل٠‘٠Žه٠Ž ع٠Žد٠’و٠‹ا ب٠غ٠Ž٠Š٠’ر٠ ع٠ل٠’م٠ ک٠Žذ٠Žل٠ک٠Ž ز٠Ž٠Š٠‘٠Žن٠‘٠Žا ل٠ک٠ل٠‘٠ أ٠م٠‘٠Žة٠ ع٠Žم٠Žل٠Žه٠م٠’ ث٠م٠‘٠Ž إ٠ل٠Žى ر٠Žب٠‘٠ه٠م٠’ م٠Žر٠’ج٠ع٠ه٠م٠’ ف٠Ž٠Š٠ن٠Žب٠‘٠ئ٠ه٠م٠’ ب٠م٠Žا ک٠Žان٠وا ٠Š٠Žع٠’م٠Žل٠ون٠Ž) الأنعام 108. واتە: (ئەی ئیمانداران! نەکەن هیچ کاتێک جوێن و قسەی ناشیرن بڵێن بەو بت و شتانەی کە نەفامان دەیانپەرستن و پیرۆزن لایان، لە جیاتی خوای گەورە هاناو هاواریان بۆ دەبەن، تا ئەوانیش جورئەت نەکەن و دەست نەکەن بە کوفرکردن و جنێودان بە خوای گەورە، چونکە ئەو نەفامانە نایناسن و قەدری نازانن و تێنەگەیشتوون لە دەستەڵات و زات و سیفاتی، جا ئێمە بەو شێوەیە کار و کردەوەی هەر گەلێکمان ڕازاندۆتەوە و ئازادیمان پێبەخشیون، پاشان سەرئەنجام گەڕانەوەیان بۆ لای پەروەردگاریانە، ئەوسا هەواڵی هەموو ئەو کار و کردەوانەیان دەداتێ کە جاران ئەنجامیان دەدا).
بەرمەبنای ئەمەی سەرەوە چەندین فەتوای کۆمەڵیانە دەرچوون، لەوانەش:
- فەتوای ژمارە (12/570، 571) کە لەلایەن دەستەی گەورە زانایانی سعودیەوە دەرچووە، کە ئەو جۆرە ڕێکەوتنانەی نێوان پزیشک و تاقیگە پزیشکییەکانی حەرام و قەدەغە کردووە.
- فەتوای دامەزراوەی فەتوا لە میصر، تیایدا هاتووە: (نابێت پزیشک پێچەوانەی ئاکارەکانی پیشە پزیشکییەکەی هەڵسوکەوت بکات، پێویستە لە ئامۆژگاریکردنی نەخۆش و ڕاوێژپێکردنیدا ئەمانەتپارێزی لەبەرچاو بگرێ، دەبێت ڕێنمایی بکات بۆ گرتنەبەری ئەو چارەسەرە کە سودی بۆی زیاترە، پارەو داراییەکەی دەپارێزێ، بە هیچ جۆر ڕەوا نییە بەرژەوەندی خۆی بخاتە پێش بەرژەوەندی نەخۆشەوە، ئەگەریش پێچەوانە جوڵایەوە ئەوا لە ڕووی شەرعەوە گوناهبارە، چونکە ئەو لەو کارەیدا کەسێکی ڕاوێژکارە، پێغەمبەریش (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێ: ((المستشار مؤتمن)) . واتە: (کەسی ڕاوێژپێکراو ئەمانەتپارێزە).( ئەبو داود بە ژمارە (5128) گێڕاویەتەوەو بێدەنگ بووە لێی، ترمزی بە ژمارە (2822، تەبەرانی لە الکبیر دا بە ژمارە (23/378)، ئیبن ماجە بە ژمارە (3745)، بەزار بە ژمارە (2195) گێڕاویانەتەوە، هەیسەمی لە مجمع الزوائد بە ژمارە (8/100) وتوویەتی: (گێڕەرەوەکانی کەسانی متمانەپێکراون)، فەرموودەکەش بە هەموو گێڕدراوەکان و بە بەڵگەکانیەوە ڕاستە یان باشە.)
- لە ماددەی ( لە لائیحەی ئاکارەکانی پیشەگەریی کە لە وەزارەتی تەندروستی میصرەوە دەرچووە، ژمارە 238 ی ساڵی 2003ز دا هاتووە کە: (نابێت پزیشک هیچ یەک لەم کارانەی خوارەوە ئەنجامبدات: ...داواکردن، یان وەرگرتنی پاداشت، یان هیچ جۆرە کرێیەک وەربگرێ کە بەرانبەر بێت بە بەڵێندان یان هەستانی بە نوسینی دەرمان، یان ئامێری پزیشکی دیاریکراو، یان ناردنی نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانە، یان شوێنەکانی چارەسەر، یان بۆ شوێنەکانی پەرستاری، یان دەرمانخانە، یان هەر جێگایەکیتری دیاریکراو بۆ ئەنجامدانی پشکنین و شیکارییە پزیشکییەکان، یان فرۆشتنی پێداویستی یان شتانیتری پزیشکیی).
- فەتوایەکی هاوشێوەی ئەم فەتوایەی سەرەوە لەلایەن ئەنجومەنی فەتوادانی ئوردنەوە بە ژمارە (12، 147/210ز) دەرچووە، تیایدا بڕیاریداوە بە حەرامکردن و قەدەغەکردنی ئەو کارانە، ئەوەش بەرمەبنای ئەوەیە کە ئەوە خواردنی ماڵ و دارایی خەڵکییە بە ناڕەوا، چونکە پزیشک پارەیەک وەردەگرێ کە لە بەرانبەر کارێکی مەشروعەوە نییە، هەروەها دەبێتە هۆی خراپکردن و لەکەدارکردنی سوێند خواردن و ئەمانەتپارێزی پزیشک.
ئامۆژگاری و ڕاسپاردەی بەردەواممان بۆ هەمووان، بە تایبەتی بۆ پزیشکان کە خاوەنی ئەو پیشە بەڕێز و شەرەفمەندەن کەسانی پارێزکار و لەخواترس بن، ئامۆژگارێکی هەقبێژ بن بۆ نەخۆشەکان، بەوپەڕی بەزەیی و چاکەکاریەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەن و هاوکاریان بن.
حاڵەتی دووەم: بریتییە لە کارێک کە کۆمپانیاکە بەبێ ڕێکەوتن و هەماهەنگی پێشتر، هەڵدەستێت بە ناردنی دیاری شمەک ڕەنگ یان پاداشتی پارە بە پزیشکەکە، ئەوەش -بۆ نمونە- لە کۆتایی ساڵدا یان لە هەر ماوەیەکی تردا بێت.
وەڵام:
ئەم حاڵەتە دەچێتە خانەی ئەو دیاریانە کە لە کرۆک و لە سەرئەنجامیاندا بەرتیلن، لەبەرئەوە نابێت پزیشکی موسڵمان هەر لە سەرەتاوە وەریان بگرێ، چونکە ئەو دیاریانە لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە، یان لەپێناو خۆشویستندا نادرێن، بەڵکو بۆ مەبەستێکی دارایی زانراوە، لە ئیسلامدا یاسایەکی نایاب و جوان و پێشەنگ هەیە لەو بوارەدا، ئەم فەرموودە پیرۆز و ڕاستە کە بوخاری و موسلم گێڕاویانەتەوە گوزارشی لێکردووە، فەرموودەکە بەمجۆرەیە: (پێغەمبەری خوا -صلی الله علیە وسلم- پیاوێکی لە بەنو ئەسەد بە ناوی ئیبن لوتبییە کردە کاربەدەستی کۆکردنەوەی زەکات، کاتێک لە کارەکەی گەڕایەوە وتی: ئەوە بۆ ئێوە، ئەوەش دیارییە دراوە بە خۆم، پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) چووە سەر مینبەر، دوای سوپاس و ستایشی خوای گەورە، فەرمووی: ((ما بال٠ العام٠ل تبعثه٠، ف٠Šأت٠Š ٠Šقول٠: هذا لک، وهذا ل٠Š، فهلا جلس ف٠Š ب٠Šت٠ أب٠Š٠ه وأمه٠، ف٠Šنظر٠Ž أ٠Š٠هدى له٠ أم لا? والذ٠Š نفس٠Š ب٠Šده٠، لا ٠Šأت٠Š بش٠Šئ إلا جائ٠Ž به٠ ٠Šوم٠ الق٠Šامة٠ ٠Šحمله٠ على رق٠’بته٠..)) . واتە: (ئەوە چییەو دەبێ حاڵی ئەو کارمەندە چیبێت کە دەینێری -بۆ کۆکردنەوەی زەکات یان....-، دواتر دەگەڕێتەوە و دەڵێ: ئەوە بەشی تۆیە، ئەوەش بەشی خۆمە، دەبا لە ماڵی باوک دایکیدا دابنیشتایە و بیڕوانیایە ئایا دیاری بۆ دەهات یان نا? سوێند بەو زاتە گیانی منی بەدەستە، هەر شتێکی لەو جۆرە بهێنێ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا لەسەر ملی هەڵیگرتووە).( بوخاری لە صەحیحدا بە ژمارە (7174)، موسلیم لە صەحیحدا بە ژمارە (1832) گێڕاویانەتەوە.)
ڕێساکە ئەوەیە هەر شتێک بدرێ بە هەر مرۆڤێک کە بەهۆی پیشەکەی یان کارەکەیەوە کە مەبەست ڕاکێشانی خۆشویستنی بێت، دیاری هێنەریش نیەتی ئەوە بێت خزمەتێ بکرێ و بۆ بەرژەوەندی بیداتێ ئەوا ئەو کارە لە شتە قەدەغەکراوەکانە، فەرموودەیەکی تری ڕاستیش بەم لەفزە هاتووە کە دەفەرموێ: ((هدایا العمال غلول))، واتە: (دیاری دان بە کاربەدەستان ناپاکییە).
لەناو فەتواکانی لیژنەی هەمیشەیی دەستەی گەورە زانایاندا فەتوای ژمارە (23/570، 571) هاتووە، دەڵێ: (بەهۆی زۆری کێبڕکێ لە نێوان کۆمپانیا جۆراو جۆرەکانی دەرمان، نوێنەریان دێت و هەندێ دیاری دەداتە پزیشکان، وەک قەڵەمێک، یان سەعاتێک، یان ئامێرێکی تۆمارکردن کە ناوی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری لەسەرە، مەبەستیش لەو دیارییە ئەوەیە ئەو دکتۆرە ئەو جۆرە دەرمانە یان بەرهەمهێنراوەی ئەو بنوسێ بۆ نەخۆشەکانی، ئایا حوکمی شەرعی پێدانی ئەو دیارییە بە پزیشکەکە چییە? ئایا دیارییە یان بەرتیلە، بە تایبەتی ئەگەر بێتو لە یاسای کۆمپانیاکەدا بڕگەیەک هەبێت تایبەت بێت بە ڕیکلامەوە?
هەندێجاریش کۆمپانیاکە بەڵێن بە پزیشکەکە دەدات کە لە بەرانبەر نوسینی بڕێکی دیاریکراو لە دەرمان دیارییەکی دیاریکراوی داتێ، ئایا ئەوە بەرتیلە یان نا? لە هەندێجاری تریشدا کۆمپانیاکە بەڵێن بە پزیشکەکە دەدات دیارییەکی بداتێ لە بەرانبەر نوسینی دەرمان بێئەوەی بڕەکەی دیاری بکرێ، جا ئایا ئەگەر پزیشکەکە ئەو دەرمانە لە جێگای ڕاست و دروستی خۆیدا بنوسێ گوناهبار دەبێ لەسەری، یان نا ? ئایا بەڵگە لەسەری چییە?
هەندێجار دەگونجێ ماددە کاریگەرەکە یەک کاریگەری هەبێت، بەڵام چەند کۆمپانیایەکی جیاواز هەمان ماددە بە ناوی بازرگانی جیاوازەوە بەرهەم بێنن-واتە: ئەو جۆرە دەرمانەی هەر هەموویان یەک کاریگەرییان هەیە-، ئەوکات نوێنەری هەندێ لەو کۆمپانیایانە ماوە بە ماوە سەردانی پزیشک بکات لە نۆرینگەکەی خۆیدا و دیارییەکی کۆمپانیاکەی بداتێ، لێرەوە پزیشکەکە دەرمانی ئەو نوێنەرە کە ماوە بە ماوە سەردانی کردووەو دیاری بۆهێناوە بنوسێت بۆ نەخۆشەکان، ئایا حوکمی شەرعی چییە? ئایا ڕیکلامکردن بەو شێوەیە حەڵاڵە یان حەرامە، بەڵگەش چییە لەسەر حەڵاڵی یان حەرامی ئەوکارە?
وەڵام:
نابێت پزیشک دیاری لە کۆمپانیاکانی دەرمان وەربگرێ، چونکە ئەو کارە با ناوی دیاری یان هەر ناوێکیتری لەو جۆرەی لێبنرێ هەر بەرتیلەو حەرامە).
چونکە پەند لە ڕاستییەکان و ئاسەوار و دەرئەنجامەکاندایە، لە ڕاستیدا ئەو دیاریانەش دەرگا لەسەر شەیتانەکان دەکاتەوە کە خراپەو گەندەڵییەکان ئەنجامبدەن، ستەم و زیانگەیاندن بڵاوبکەنەوە، کاری وەها زیانیش بە کۆمپانیاکانی تر بگەیەنێ کە ئەو جۆرە بەرتیلانە لەژێر پەردەی دیاریدا نادەن بە پزیشکەکان، لە هەمانکاتیشدا دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە نەخۆش زوو بێت یان درەنگ، لەبەرئەوە دەبێت ئەو دەرگایە دابخرێ، ئەو بیانووە زۆر بە توندی دابخرێ، چونکە دیارە هەموو ئەوەی لەپێشەوە وترا بەرتیلێکی ڕوون و ئاشکرایە.
دەبێت دەوڵەت ئەو جۆرە دیارییانە قەدەغە بکات، یان ڕێکیان بخات تا ڕێگری لە بەرتیلدان بکات، هەروەها دیسپلینی شەرعی و یاساییان بۆ دابنێ.
حاڵەتی سێیەم: بریتییە لەوە کە کۆمپانیاکە دەستپێشخەر بێت و پێشتر یارمەتییەکی دارایی بدات بە پزیشک، بەرلەوە کە نوێنەرەکەی بنێرێت بۆ لای، تا هانیبدات لەسەر نوسینی ڕەچەتەی پزیشکیی بۆ نەخۆشەکان کە دەرمانی ئەو کۆمپانیایە بەکاربهێنن، ئیتر ئەو دەرمانە لە ڕ٠٠ووی چاکی و کوالێتی، یان نرخەوە یان هەر شتێکیترەوە گونجاو بێت یان نا.
وەڵام:
ئەگەر هاتوو پزیشک لە ڕێگای کردەوە پێشترینەکانەوە ئەوەی زانی کە کۆمپانیاکە پاشتر داوای لێدەکات کە ڕەچەتەی پزیشکیی بە دەرمانەکەی ئەو بنوسێ، ئەوا لێرەدا دەبێت ئەو دیارییانە کە پێشتر پێیدراوە وەریان نەگرێ، چونکە لە ڕاستیدا ئەوە بەرتیلێکی پێشترینە.
بەڵام ئەگەر هاتوو ئەو مەبەستەی نەزانی، بەڵکو بە نیەتێکی باش دیارییەکەی وەرگرت، پاشان نوێنەری کۆمپانیاکە بێتە لای بەو مەبەستە، ئەوا لێرەدا دەبێت نوێنەری کۆمپانیاکە ئاگادار بکات بە قوبووڵنەکردنی هەر جۆرە زیادە فەزڵێ یان لەپێشترینێک، دەبێت پزیشکەکە پەنا بباتە بەر ویژدان و پارێزکاری خۆی، جا ئەگەر دەرمانەکە لە باشیدا حاڵی وەک حاڵی دەرمانەکانی تر بێت کە دەخرێنە بازاڕ ئەوا دەتوانێ ڕەچەتەی پزیشکیی بۆ بنوسێ، ئەگەرنا نابێت وەریبگرێ، بە بێئەوەی ئەو کارەی کۆمپانیا کاری تێبکات، ئینجا نوێنەری کۆمپانیا سەرپشک دەکرێ بۆ وەرگرتنەوەی دیارییەکەی، جا ئەگەر نوێنەرەکە پێداگری کرد لەسەر وەرنەگرتنەوەی، ئەوا لە ڕووی شەرعییەوە هیچ ڕێگرییەک نییە لە وەرگرتنی، بەڵام باشتر وایە ئەو دیارییە ببەخشێت بە نەداران، ئەوەش وەک خۆلادان لە شتە گوماناوییەکان و بۆ ڕێگرتن لە گەندەڵیی.
حاڵەتی چوارەم:
ئەوەیە کۆمپانیاکە داوا لە پزیشک بکات ڕەچەتەی پزیشکیی بە بڕێکی زیاتر لەوە کە نەخۆشەکە پێویستی پێیەتی بنوسێ، تا دەرمانی زیاتری بفرۆشرێ و قازانجی کۆمپانیاکە زیاتر ببێت.
وەڵام: ئەم حاڵەتە ناڕەوایەو شەرعی نییە، کارێکی قەدەغەکراوە بە حوکمی ئەو هۆکارانە کە لە حاڵەتی یەکەمدا هاتوون، ئەمە جگە لەوەش کە زیان بە نەخۆشەکە دەگەیەنێ.
حاڵەتی پێنجەم:
خستنەڕووی ئەو خزمەتە پێشووانەی پزیشکەکە بۆ کۆمپانیاکە یان بۆ نوێنەرەکەی لە بەرانبەر پارەیەکی کاش، یان شمەکێک، یان دیارییەک، یان ئامادەبوونی لە کۆنگرەیەکدا، یان بۆ ڕێکخستن و ئاسانکاری خوێندن بۆی یان هەر کارێکی تری هاوشێوەی ئەمانە.
وەڵام: حوکمی شەرعی ئەم حاڵەتەش هەمان حوکمی حەرامیی پێشووی هەیە کە لە حاڵەتی یەکەمدا باسکراوە.
حاڵەتی شەشەم:
بریتییە لەوە پزیشکەکە هەستێت بە نوسینی ڕەچەتە بۆ کۆمپانیاکە تایبەت بە دەرمانێکی دیاریکراو لەبەر باشی کوالێتی ئەو دەرمانە کە بەرهەمی دێنێ، نرخەکەیشی گونجاو بێت، بەڵام لەدوای ئەوە پزیشکەکە بەرانبەر بەو کارەی داوا لە کۆمپانیاکە بکات شتێکی بداتێ و یارمەتی بدات هەروەک چۆن ئەو یارمەتی کۆمپانیاکەی داوە.
وەڵام: ئەم هەڵسوکەوتە لەلایەن پزیشکەوە کارێکی ناڕەواو ناشەرعییە، چونکە شایستەی ئەوە نییە لە بەرانبەر ئەرکی شەرعی و فەرمی خۆیەوە هیچ وەربگرێ، جا ئەگەر ئەو پزیشکە لەلایەن نەخۆشخانەوە دانرابێت، ئەوا لەو حاڵەتەدا کارمەندێکەو کاری خۆی ڕادەپەڕێنێ، بۆی نییە کرێ لە هیچ کەسێکیتر وەربگرێ، ئەگەریش پزیشکەکە کارمەندی نەخۆشخانە نەبێت ئەوا ئەو کرێ زیادەیە لەسەر حیسابی نەخۆش وەردەگرێ، یان ئەو کرێیە لەلایەن کۆمپانیاکانی بیمەو گەرەنتی تەندروستییەوە بۆی دابین دەکرێ، کەواتە بۆی نییە کرێ وەربگرێ لە کۆمپانیا، چونکە ئەو کارەی دەچێتە خانەی خواردنی ماڵ و پارەی خەڵکی بە ناڕەوا کە ڕێگری لێکراوەو -هەروەک پێشتر- بە وردی ڕوونکراوەتەوە.
حاڵەتی حەوتەم:
بریتییە لەو حاڵەتە کە دوو کۆمپانیای دروستکردنی دەرمان بوونیان هەبێت، یەکێکیان (کۆمپانیای أ) بێت کە مەرجەکانی تێدایە و نرخەکەی گونجاوە -بۆ نمونە 10 دۆلار-، بەڵام هیچ جۆرە یارمەتییەک نادات بە پزیشک، دووەمیش (کۆمپانیای ب) بێت کە مەرجەکانی پێشەوەی تێدا بێت، بەڵام نرخەکەی بەرزتر بێت لە نرخی (کۆمپانیای أ) -بۆ نمونە 10,3 دۆلار- بێت، بەڵام یارمەتی پزیشکەکان دەدات، هەر بۆیە پزیشکیش هەڵدەستێ بە نوسینی ڕەچەتەی پزیشکیی دەرمانی (کۆمپانیای ب) بۆ نەخۆشەکان بۆ ئەوەی ئەو کۆمپانیایە قازانج بکات.
وەڵام: ئەم کارەش کارێکی ناشەرعییە، حەرامە لەبەر ئەو هۆکارانە کە لە حاڵەتی یەکەمدا باسکراون، بەڵکو بەرتیلێکی ڕوون و ئاشکرایە، زیانەکەش لەسەر نەخۆشەکان دیارە، چونکە ئەو زیادەیە لەپێناو قەرەبوودایە لەوەی کە کۆمپانیاکە دەیکاتە بەرتیل بۆ پزیشک، کەواتە کارێکی حەرامە.
حاڵەتی هەشتەم:
بریتییە لە بوونی سێ نرخی دانراو بۆ دەرمانەکە لەلایەن دەوڵەتەوە، یەکێکیان (10 دۆلار)ە هی کۆمپانیایەکە کە یارمەتی پزیشک نادات، دووەم (20 دۆلار)ە هی ئەو کۆمپانیایەیە کە یارمەتی پزیشکەکە دەدات، نرخی سێیەمیش (30 دۆلار)ە، هی ئەو کۆمپانیایەیە کە یارمەتییەکی زیاتر و باشتر لە دووەم دەداتە پزیشکەکە، جا بۆ ئەوەی پزیشکەکە ئەو یارمەتیانە وەربگرێ ئەوا هەڵدەستێ بە نوسینی ڕەچەتەی پزیشکیی بۆ کۆمپانیای دووەم یان سێیەم.
وەڵام: ئەم حاڵەتەش هەر حەرامە لەبەر ئەو هۆیانەی کە پێشتر ڕوونمان کردوونەتەوە.
حاڵەتی نۆیەم:
بریتییە لە حاڵەتێک کە کۆمپانیای دەرمان -بۆ نمونە- ڕێژەی 10% ی قازانج دیاریبکات بۆ خەرجی ئەو پزیشکانە کە هەڵدەستن بە یارمەتیدانی بۆ ساغکردنەوەی دەرمانەکەی، لێرەوە کۆمپانیاش بڕێک لەو قازانجە یان بەشێکی دەدات بە پزیشکەکان.
وەڵام: حوکمی شەرعی ئەم حاڵەتەش هیچ جیاوازییەکی نییە لە حاڵەتی پێشوو، ئەنجامەکەی هەمان ئەنجامە، چونکە ناچەسپێ بەسەر کارە هاوبەشە شەرعییەکاندا، بەڵکو ئەوە بەرتیلەو دیارە.
حاڵەتی دەیەم:
بریتییە لەو حاڵەتە کە کۆمپانیا ڕێکبکەوێت لەگەڵ پزیشکدا بە ناچارکردنی نەخۆشەکان بە کڕینی دەرمان لە دەرمانخانەکانی ئەو، ئەوەش لە بەرانبەر وەرگرتنی پزیشک بڕێک پارە یان شمەکێکی دیاریکراو یان هاوشێوەی لەو کۆمپانیایە.
وەڵام: ئەم حاڵەتەش بە هەمانشێوە حەرامە، لەبەر ئەو هۆکارانە کە لە حاڵەتی یەکەمدا هاتوون.
حاڵەتی یازدەیەم:
بریتییە لەوە کۆمپانیایەک ڕێکبکەوێت لەگەڵ ئەو دەرمانخانانەی سەر بەون، لە بارێکیشدا کە پزیشک داوای یارمەتی بکات ئەوا نرخی دەرمانەکان بە ڕێژەی 30% زیاد بکرێت، ئەگەرنا ئەوا بە نرخی ڕاستەقینەی خۆیان دەفرۆشرێن بێئەوەی زیادەیان بچێتە سەر.
وەڵام: ئەمەش بەهەمانشێوە شەرعەن دروست نییە، مامەڵەیەکە بە ڕەهایی بۆ کۆمپانیاکە حەرامە، هەروەها بۆ پزیشکەکەش ئەگەر هاتوو پارە لە بەرانبەر ئەو کارەوە وەربگرێ.
حاڵەتی دوازدەیەم:
ئەو پزیشکانە کە بە پارە هاوکارن لەگەڵ کۆمپانیاکەدا هەستن بە کۆبوونەوە لەگەڵ پزیشکانی تردا، بە مەبەستی دۆزینەوەی بازاڕ و فرۆشتنی دەرمانەکانی کۆمپانیاکە بۆ خۆیان، یان هەر پزیشکێک بۆ خۆی هەستێت بە باسکردنی ئەو دەرمانانە کە دەیاننوسێ بۆ نەخۆشەکانی.
وەڵام: ئەگەر پزیشکەکە باسی باشی کوالێتی دەرمانەکە بکات، ئەوەش بە مەبەستی زانست و فێرکردن و فێربوون بێت ئەوا کارێکی شەرعییە، ئەگەریش لە بەرانبەر پارەوە بێت ڕەوا نییە و نابێت.
حاڵەتی سیازدەیەم:
کۆمپانیا هەستێت بە پێشکەشکردنی دیاری بە پزیشکەکان لە بۆنەی گێڕانی خۆشیی گشتی یان تایبەتدا، وەک جەژنی لەدایکبوون و هاوشێوەیان لە بۆنە کەسییەکاندا.
وەڵام: ئەم مەسەلەیەش بەهەمانشێوە شەرعەن دروست نییە، چونکە ئەنجامەکە یەکەو وەک حاڵەتە خراپەکانی تر وایە.
حاڵەتی چواردەیەم:
کۆمپانیا هەستێت بە ناردنی دیاری بۆ پزیشکەکە بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵیدا، تا ڕایبکێشێ بە لای بەرژەوەندی خۆیدا.
وەڵام: حوکمی شەرع بۆ ئەم حاڵەتەش حەرامبوونە، بەرمەبنای ئەو باسانەی لەپێشەوە باسمانکردوون.
حاڵەتی پازدەیەم:
پزیشک داوا لە کۆمپانیا بکات یارمەتی بدات، تا هەندێ لە پێداویستییە کەسییەکانی خۆی یان بۆ هەر کەسێ کە پەیوەندی لەگەڵیدا هەیە، وەک داواکردنی دابینکردنی بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلەکەی و شتانیتری هاوشێوەی.
وەڵام: حوکمی شەرع بۆ ئەم حاڵەتەش حەرامبوونە، بەپێی ئەو باسانە کە لەپێشەوە باسکراون.
حاڵەتی شازدەیەم:
پزیشک داوا لە کۆمپانیا بکات کە فوارەیەکی ئاو لە خانووەکەیدا یان گەراجی ئۆتۆمبیلەکەی یان شوێنیتردا دروستبکات بۆی.
وەڵام: حوکمی شەرعی ئەم حاڵەتەش هەر حەرامیەتی، بەپێی ئەو بەڵگانە لەپێشەوە باسکراون.
حاڵەتی حەڤدەیەم:
بریتییە لەوە کە پزیشک داوا لە کۆمپانیا بکات نەخۆشی بۆ بنێرێ، ئەویش لە بەرانبەرەوە هەستێ بە نوسینی ڕەچەتەی دەرمانی پزیشکیی بۆ نەخۆشەکان تا دەرمانی ئەو کۆمپانیایە بکڕن.
وەڵام: حوکمی شەرعی ئەم حاڵەتەش هەر حەرامیەتی، بەپێی ئەو بەڵگانە لەپێشەوە باسکراون.
حاڵەتی هەژدەیەم:
بەوەی کە کۆمپانیاکە یەکێک بێت لە کۆمپانیا ناوازەکان، هەوڵیش بدات ڕێکبکەوێ لەگەڵ پزیشکەکان و پارەیان بداتێ، ئەم کارە لە بەرانبەرە ئەوەوە بکات کە ئەوانیش هەستن بە نوسینی ڕەچەتەی پزیشکیی بۆ نەخۆشەکان تا دەرمانی ئەو کۆمپانیایە بکڕن، مەبەستی ئەوە بێت پارێزگاری بکات لە بەرهەمەکانی بە نرخێکی گونجاو، هەروەها بۆ ڕێگرتن بێت لە بڵاوبوونەوەی دەرمانی گرانبەها یان خراپ یان دەرمانی کوالێتی نزم، لەو پێناوەشدا هەستێ بە پارەدان بە پزیشکەکان.
وەڵام: لە ڕاستیدا ئەم نیەتە شتێکی ڕێزدارە، بەڵام تەنها ئەوە بەس نییە، بۆیە دەبێت هۆکارەکەش بەهەمانشێوە شەرعی بێت، چونکە مەبەستی ڕێزدار نابێتە پاساو بۆ گرتنەبەری هۆکاری ناڕێزدار.
ئەم مەسەلەیە دوو شێوەی هەیە:
شێوەی یەکەم: ئەوەیە کە کۆمپانیای ناوازەی تر بوونیان هەبێت و نرخیشیان باش بێت، وەک هەمان ئەو کۆمپانیایە کە پارە دەدات، ئەوا لەم حاڵەتەدا هۆکارەکە شەرەفمەند و ڕێزدار نییە، بەم پێیەش ئەوا حوکمی پارەدان بە پزیشک حەرامەو حاڵی وەک حاڵەتە پێشووەکانی ترە.
شێوەی دووەم: دەرمانی ساختەو خراپ بە وڵاتدا بڵاوە بکات، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخیدا، لێرەدا کۆمپانیایەکی ناوازە کە کوالێتی دەرمانەکەی بەرز و باشە، نرخەکەشی گونجاوە و لەبارە بۆ شکاندنی ئەو گەندەڵییە، هەروەها بۆ ئابڕوبردنی ئەو کەسانە کە بازرگانی دەکەن بە تەندروستی نەخۆشەکانەوە، ئەو کۆمپانیایە لەپێناو ئەو حاڵەتەدا پارە دەدات بە ڕێکلام و ڕاگەیاندن، هەروەها بە پزیشکەکان، مەبەستیشی قۆرخکاریی نییە ، بەڵکو نیەتی خزمەتکردنی خەڵکی وڵات و شارەکەیە...، ئەوا لەو حاڵەتەدا هەڵسوکەوتی ئەو کۆمپانیایە بە کارێکی ڕەواو پەسەند لە قەڵەم دەدرێ، بەڵکو کارێکی باش و ویستراوە، بەڵام ئەو پارەیە کە پزیشکەکان تەنانەت لەو حاڵەتەشدا وەریدەگرن حەرامە، چونکە ئەرکی سەرشانی ئەوان بە حوکمی پیشەکەیان و کارەکەیان لە بەرانبەر پارەو بەرتیلەوە نییە، ئەرکی ئاینیش ئەوەیە کە بچنەوە بە گژ گەندەڵیی و زیانەکان و کارە خراپ و پیسەکاندا و لە بەرانبەرەوە هیچ وەرنەگرن.
حاڵەتی نۆزدەیەم:
بریتییە لەو حاڵەتە کە دەرمانەکە دەرمانێکی خراپ و ناباش بێت، یان بەسەرچوو بێت، یان نرخەکەی زۆر گران بێت، لەم حاڵەتەشدا پێویستی بە هاوکاری پزیشکان هەیە کە یارمەتی بدەن بۆ ساغکردنەوەو فرۆشتنی لە بەرانبەریشەوە بڕێک پارە وەربگرن.
وەڵام: حەرامبوونی ئەو کارە لەم حاڵەتەدا زۆر سەختترە، تاوانەکەی گەورەترە، زیانی زیاترە، چونکە بەرتیلی تێدایە، زیانگەیاندنی تێدایە، ڕەواجدانیشە بە دەرمانی خراپ و بەسەرچوو.
حاڵەتی بیستەم:
ئەم حاڵەتە بریتییە لەوە کە کۆمپانیاکە دەرمانی باش و کوالێتی بەرزی هەبێت، نرخەکەشی گونجاو بێت، هەوڵیش دەدات کارەکەی بسەلمێنێ بۆ فرۆشتنی زیاتری دەرمانەکانیشی، لەم بارەدا داوا لە پزیشکان دەکات پشتگیری بکەن تا ڕێگری بکات لە دەرمانی خراپ و بەسەرچوو و لە گرانی نرخی فرۆشتنی لە بازاڕدا.
وەڵام: حوکمی شەرعی ئەم حاڵەتە هەمان حوکمی حاڵەتی هەژدەیەمی هەیە.
حاڵەتی بیست و یەکەم:
یەکێک لە شتە عورف و باوەکان ئەوەیە کە نوێنەری فێرکاریی کۆمپانیای دەرمان چەندین نمونە لای پزیشک دادەنێ تا بیانکاتە بەڵگەو لەبەردەستیدا بن و لەبیریدا بن، لەوانەشە پزیشکەکە بەکاریان بێنێ بۆ خۆی، یان بۆ خزم و کەسوکاری یان هاوڕێکانی.
وەڵام: لاریی نییە لە بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە بۆ نەخۆشە نەدارەکان، تەنانەت بۆ خودی پزیشک خۆیشی، یان بۆ خزمەکانی، بەڵام بەو مەرجە ئەو دەرمانانە بۆ ماوەیەکی گونجاو لەبەردەستی پزیشکدا بن، چونکە ویستی نوێنەرەکە ئەوەیە کە ماوەیەک لەلای بمێننەوە تا مەبەستەکانی بەخشینیان بە پزیشکەکە دەستەبەر دەبێت، بەڵام لەگەڵ ڕەچاوکردنی حاڵەتە حەرامکراوە پێشووەکان.
بەڵام ئەگەر هاتوو ماوەی بەکارهێنانیان نزیکبوویەوە، ئەوا بۆی هەیە بێئەوەی کە پێویست بە چاوەڕوانی بکات، بەڵکو هەر دەبێت بەرلە تەواوبوونی ماوەی بەکارهێنانیان و نەمانی سودیان بەکاریان بێنێ، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە نەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی پارەو دارایی کە ڕێگری لێکراوە.
حاڵەتی بیست و دووەم:
بریتییە لەوە هەندێ لە دەرمانەکان کە بەرواری بەکارهێنانیان بەسەرچووە لە دەرمانخانەکاندا بمێننەوە، ئەوەش بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان، ئەوکات داوای قەرەبوو لە کۆمپانیاکە دەکەن، لەم بارەدا کۆمپانیای دەرمانەکە هەڵدەستێ بە قەرەبووکردنەوەی هەموو یان بەشێک لەو دەرمانانەو دەیانگۆڕێت بە دەرمان لە هەمان جۆر یان لە دەرمانی تر.
وەڵام: ئەگەر هاتوو بەڵێننامەیەکی نوسراو یان زارەکی بە قەرەبووکردنەوەی دەرمانخانە لەبری ئەو دەرمانانە بوونی هەبوو کە ماوەی بەکارهێنانیان بەسەرچووە بە دەرمانی هاوشێوەی، یان بە دەرمانی تر، ئەوا ئەو بەڵێننامە یان پەیمانە لە ڕووی شەرعییەوە کاری پێدەکرێ، جا ئەگەر بەڵێننامەکە بە قەرەبووکردنەوەی هەمووی بێت ئەوا دەبێت هەمووی بۆ قەرەبوو بکرێتەوە، ئەگەریش بە بەشێک بە ڕێژەی 50% بێت، ئەوا دەبێت کۆمپانیاکە هەستێت بە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەی کە داویەتی و نابێت لەو بەڵێنەی پاشگەزبێتەوە.
ئەگەریش بەڵێننامە بوونی نەبوو ئەوا ئەوکات دەبێت بگەڕێنەوە بۆ عورفی ئەو شوێنە، جا ئەگەر ئەو عورفەی کە باوە و خەڵکی لەسەری دەڕۆن بریتی بێت لە قەرەبووکردنەوە ئەوا دەبێت هەستێت بەو کارە، ئەگەرنا ئەوا نابێت قەرەبوو بکرێتەوە مەگەر لە بارێکدا نەبێت کە ڕەزامەندی کۆمپانیای لەسەر بێت.
لە حاڵەتە پێشووەکاندا ئەگەر دەرمانخانەکە بە ئەنقەست کەمتەرخەم بووبێت لە فرۆشتنی دەرمانەکان ئەوا شایستەی قەرەبووکردنەوە نییە.
حاڵەتی بیست و سێیەم:
بریتییە لەو حاڵەتە کە کۆمپانیاکە هەندێ زیادەی ساڵانە (بونس) بدات بە دەرمانخانە سەرکەوتووەکان.
وەڵام: تەرازوو و میزانی دەرمانخانە بریتییە لە بازرگانی و وەبەرهێنان، بەڵام میزانی پزیشکەکان ئەمانەتپارێزییە، لەبەرئەوە هەندێ لە حوکمە شەرعییەکانی پیادەکردنی کارەکانی دەرمانخانە جیاوازە لە حوکمە شەرعییەکانی پزیشکان و ئەنجامدانی پیشەی پزیشکیی.
لە حاڵەتی ناوبراودا، ئەوا حوکمی شەرعی بەپێی ئەم شێوانەی لای خوارەوە دەبێت:
شێوەی یەکەم: ئەوەیە کە دەرمانەکە زۆر زۆر باش بێت و نرخەکەی گونجاو بێت، هیچ جۆرە ڕێکەوتنێک لە نێوان دەرمانخانەو کۆمپانیاکەدا لەسەر زیادەی ساڵانە (بۆنس) بوونی نەبێت، دەرمانخانەکەش سەرکەوتوو بێت لە فرۆشتنی بڕێکی زۆر لەو دەرمانە بەشێوەیەکی سروشتی، ئینجا کۆمپانیاش هەستێت بە ڕێزلێنانی دەرمانخانەکە بەوەی کە دابەزینێکی تایبەتی نرخی بۆ بکات، یان شتێک بکاتە دیاری بۆی، یان بڕێک پارەی وەک زیادەیەکی ساڵانەی (بۆنس) بداتێ، ئەوا ئەم شێوەیە هیچ نەنگییەکی تێدا نییە، بەڵکو کارێکی دروست و ڕەوایە، مەگەر لەبارێکدا نەبێت بە ڕەهایی ببێتە هۆی پێشخستنی دەرمانی ئەو کۆمپانیایە بەسەر کۆمپانیاکانی تردا، ببێتە هۆی پشتگوێخستنی بەرهەمی کۆمپانیاکانی تر، چونکە لەم حاڵەتەدا جۆرێ لە ستەم و مافخواردنی ئەوانیتری تێدایەو لە ڕووی شەرعییەوە دروست نییە.
یەکێک لە مەرجە گشتییەکانیش بریتییە لەوە کە نە ئەو لایەنە خۆی زەرەر بکات و نە زیان بەوانیتریش بگەیەنێ، هەروەها دەرمانەکانی ئەو کۆمپانیایە تەواوی مەرج و پێوەر و پێوانە تەندروستییەکانی تێدا بێت، ناشبێت لە چاکی و جۆری کوالێتیدا نزمتر بێت لە دەرمانی کۆمپانیاکانی تر.
شێوەی دووەم: ئەمیش وەک هەمان شێوەی یەکەمە، بەڵام لێرەدا جۆرێک لە ڕێکەوتنی پێشتر لە نێوان کۆمپانیاکەو دەرمانخانەکەدا هەیە بەوەی کە بڕێ پارەی دیاریکراو، یان ڕێژەیەک لە قازانجی بداتێ.
ئەم شێوەیەش هەر ڕەوا و دروستە، بەڵام بەم مەرجانەی لای خوارەوە:
1- نابێت ڕێکەوتنەکە ستەمی دەرهەق بە مافی ئەو کۆمپانیایانەی تری تێدا بێت کە مامەڵە لەگەڵ ئەو دەرمانخانەیەدا دەکەن.
2- دەبێت دەرمانخانەکە بە هەمان پێوەری دادپەروەری و ویژدانەوە مامەڵە لەگەڵ بەرهەمی کۆمپانیاکانی تر بکات، نابێت پشتگوێیان بخات، یان زیان بە خاوەنەکانیان بگەیەنێ، چونکە زیانگەیاندن و ساختەکاریی لە هەموو بارێکدا دوو شتی حەرامکراون.
3- نابێت دەرمانی ئەو کۆمپانیایە خراپ بێت یان ساختەی تێدا کرابێت، یان تەنانەت جۆری کوالێتییەکەی کەمتر بێت لە دەرمانی کۆمپانیاکانی تر.
4- نابێت ئەو ڕێکەوتننامەیە کاربکاتە سەر دەرمانخانەکە، بەجۆرێ کە تەنها بەرهەمی ئەو کۆمپانیایە هەڵبژێرێ، بێت بەرهەمی کۆمپانیاکانی تر فەرامۆش بکات کە لە باشیدا هەمان پلەیان هەیە، یان لەو چاکترن.
شێوەی سێیەم: بریتییە لەوە کە ڕێکەوتنەکە لەسەر بنەمای ڕەواجدان بێت بە دەرمانی خراپ و لەکارکەوتوو، یان ساختەی تێدا کرابێت، یان مەرج و پێوانەو پێوەرە تەندروستییەکانی تێدا نەبێت، یان نرخەکەی لە دەرمانی کۆمپانیاکانی تر بەرزتر بێت.
لەم بارەدا ئەوا ئەو ڕێکەوتننامەیە بۆ هەردوولا خراپەو حەرامەو کاری پێناکری.
شێوەی چوارەم: بریتییە لەوە کە ڕێکەوتنەکە لە نێوان هەردوو لایەندا بێت، بەوەی کە دەرمانخانەکە هەستێت بە ڕەواجدان و فرۆشتنی دەرمانی ئەو کۆمپانیایە، ئەوەش بەساغکردنەوەی ڕەچەتەی پزیشکیی لەخۆیەوە -هەروەک لە هەندێ لە دەوڵەتاندا بوونی هەیە-، جا لە حاڵەتی وەهادا ئەوا هەمان ئەو حوکمە شەرعییانە دەچەسپێ بەسەریدا کە لە حاڵەتە پێشووەکاندا هاتوون.
دوو تێبینی:
تێبینی یەکەم:
لە مەسەلەی ڕێکەوتنی نێوان کۆمپانیا و دەرمانخانەدا، سەرنجماندا کە هەندێ لە شێوەکانی ڕێگایان پێدراوە، ئەویش بەپێی چەند دیسپلینێک، بەڵام باسمان لە حەرامیی هەر پارەیەک کردووە کە لەلایەن کۆمپانیاوە دەدرێ بە پزیشک -هەروەک پێشتر هاتووە-.
هۆیەکەش ئەوەیە کە پیشەی پزیشک کارێکی مەترسیدارە، بۆیە دەبێت پابەند بێت بە ڕەوشتی پزیشکیی ئیسلامییەوە ،( بۆ زانیاری و بنەمادۆزی و وردەکاری زیاتر، سەیری ئەم کتێبەمان بەناوی المباد٠Šئ الأخلاق٠Šة الجامعة لأخلاق٠Šات الØ·ب الح٠Šو٠Š ف٠Š الإسلام -دراسة مقاصد٠Šة تأص٠Šل٠Šة- ونقد لنظر٠Šة أخلاق الØ·ب الغرب٠Šة) بکرێ، چاپی: دار جامعە حەمەد بن خلیفە بڵاوکردنەوە 2019ز.) چونکە هەر لە بنەڕەتەوە جیاوازە لە کاری دەرمانخانە کە بەرپایە لەسەر پیادەکردنی فرۆشتن و کڕین، لەبەرئەوە ئەگەر هاتوو دەرمانخانە هەستا بە کاری پزیشک -وەک لەپێشەوە وتمان- ئەوا حوکمە شەرعییە حەڵاڵ و حەرامەکان دەچەسپێن و جێبەجێ دەکرێن بەسەریدا.
تێبینی دووەم: گوتەی پێشترمان ئەو دەرمانخانەیە دەگرێتەوە کە کۆمپانیای دەرمان خاوەنی ئەو نییە تا ئەویش ڕەواج بە دەرمانەکانی بدات، بەڵام ئەگەر دەرمانخانەیەک بێت کە سەر بەو کۆمپانیایە بێت، ئەوا لە ڕووی شەرعییەوە هیچ ڕێگرییەک نییە لە فرۆشتنی دەرمانی تەنها ئەو کۆمپانیایە، ئەوەش بەجۆرێ کە مەرجەکانی تەندروستی تێدا بێت.
پلەی حەرامیی لەمجۆرە مەسەلانەدا بەپێی فیقهی میزانە:
گومانی تێدا نییە کە حەرامکراوەکان لە ئیسلامدا پلە پلەن، باڵاترین و گەورەترین پلەی حەرامەکان هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە، خوای گەور دەفەرموێ: (إ٠ن٠‘٠Ž الش٠‘٠ر٠’ک٠Ž ل٠Žظ٠ل٠’م٠Œ ع٠Žظ٠٠Šم٠Œ) لقمان13. واتە: (لە ڕاستیدا هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە ستەمێکی زۆر زۆر گەورەیە). دوای ئەویش کوشتنی کەسێکی بێتاوانە، ئەوانیتریش بەپێی تاوانەکان لە خوار ئەوانەوەن تا بە ڕیزبەندی دەگاتە گوناهە بچووکەکان.
بەم پێیە ئەوا پلەکانی حەرامیی لەو مەسەلەو حاڵەتانەدا کە پێشتر خرانەڕوو و باسکران، بەمجۆرەی لای خوارەوەن:
یەکەم: توندترین و گەورەترین پلەکانی حەرامیی لێرەدا بریتییە لە ڕێکەوتن لەسەر ڕەواجدان بە دەرمانی لەکارکەوتوو و خراپ و ساختە، یان ئەو دەرمانە کە مەرجەکان و پێوانەو پێوەرە پزیشکیی و تەندروستییەکانی تێدا نییە، ئەوەش لە ڕێگای بەرتیلدانی ڕاستەوخۆوە، یان بەرتیلدان کە لەژێر پەردەی چەند ناوێکدا شاردرابێتەوە وەک دیاری و هاوشێوەکانی.
چونکە ئەوە تاوانێکەو لە ڕیزی گەورەترینی تاوانە پڕوکێنەرەکاندا ئەژمار دەکرێ، کە کۆمپانیای فرۆشیار و ساغکەرەوەی دەرمان و پزیشک بەشدارن تیایدا، هەردووکیشیان گوناهی گەورە ئەنجامدەدەن کە پەیوەندە بە مافی خەڵکییەوە، گوناهێک کە خوای گەورە لێی خۆشنابێت مەگەر لەبارێکدا نەبێت کە قەرەبووی زیانمەند بکرێتەوە، یان لێبوردن و لێخۆشبوون لەلایەن خەڵکییەوە بۆ مافەکانیان دەستەبەر بێت، هاوکات لەگەڵ دەستەبەربوونی مەرجەکان، هەروەها مافی خوای گەورەش تیایدا.
هەروەها هەریەک لە نێوەندگیر یان نوێنەر بەشدارن لەم تاوانەدا، چونکە دەبنە هاوکاری تاوان و خواردنی مافی خەڵکی، خوای گەورە دەفەرموێ: (و٠Žت٠Žع٠Žاو٠Žن٠وا ع٠Žل٠Žى ال٠’ب٠ر٠‘٠ و٠Žالت٠‘٠Žق٠’و٠Žى و٠Žل٠Žا ت٠Žع٠Žاو٠Žن٠وا ع٠Žل٠Žى ال٠’إ٠ث٠’م٠ و٠Žال٠’ع٠د٠’و٠Žان٠ و٠Žات٠‘٠Žق٠وا الل٠‘٠Žه٠Ž إ٠ن٠‘٠Ž الل٠‘٠Žه٠Ž ش٠Žد٠٠Šد٠ ال٠’ع٠ق٠Žاب٠) المائدة 2. واتە: (ئەی ئیمانداران، هاوکاری یەکتربن لەسەر چاکەکاریی و پارێزکاریی و لەخوا ترسان، نەکەن یارمەتی یەکتر بدەن لەسەر خراپەو تاوان و دوژمنکاریی، لە خوای گەورە بترسن چونکە ئەو زاتە تۆڵەی زۆر توند و سەخت و بەئێش و بە زەبرە). پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێ: ((لعن الله الراش٠Š و المرتش٠Š والرائش)) . واتە: (خوای گەورە نەفرەتی کردووە لە هەریەک لە بەرتیلدەر و بەرتیل وەرگر و کەسی نێوەندگیری نێوانیان).( فەرموودەکە بەبێ لەفزی (الرائش) ڕاستە -هەروەک لەپێشەوە هاتووە-، ئەم لەفزەش عەجلونی لە کتێبی کشف الخفاو لاپەڕە (2/182) بە باشی زانیوە، زۆرێکیتریش بە لاواز لە قەڵەمیان داوە، بەڵام چەندین بەڵگە هەن لەسەر ڕاستێتی ماناکەی، هەروەک ئیبن باز لە پەراوێزی کتێبی بلوغ المرام دا لاپەڕە (750) وتوویەتی.)
دووەم: حاڵەتی پێشوو بوونی هەبێت، بەڵام بەبێ بەرتیلدان، حوکمی شەرعی ئەمیش لە ڕووی حەرامییەوە هەر یەکە، بەڵام پلەیەک لە خوار ئەوەی پێشەوەیە.
سێیەم: پاشان ئەم حاڵەتە دێت کە ئەگەر بێتو دەرمانەکە ساغ و کارا بێت، بەڵام ڕێکەوتن بکرێ لە نێوان کۆمپانیا یان دەرمانخانە و نێوان پزیشکدا لەسەر ڕەواجپێدانی و نوسینی تەنها ئەو دەرمانە بۆ نەخۆش، ئەوا ئەم حاڵەتەش هەر حەرامە، بەڵام حەرامییەکەی ناگاتە پلەی پێشووتر.
چوارەم: دواتر ئەم حاڵەتە دێت کە ئەگەر بێتو کۆمپانیا دیاری ماددی ببەخشێ بێئەوەی مەرج لەسەر پزیشک دابنێ، ئەوا ئەمیش دوو پلەی هەیە:
أ- حاڵەتێک ئەگەری ئەوەی هەبێت کە ئەو دیاریانە کاربکاتە سەر پزیشک، بەوەی کە پزیشک بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیایە کە دیاریەکەی پێداوە بخاتە پێش دەرمانەکانی تر، ئەوا ئەمەش هەر حەرامە، بەڵام حەرامییەکەی کەمترە لە حاڵەتی پێشوو.
ب- حاڵەتێک کە ئەو دیاریانە کاریگەریان لەسەر پزیشک نەبێت، جیاوازی نەکات لە نێوان دەرمانی ئەو کۆمپانیایەو دەرمانی کۆمپانیاکانی تر، چونکە تەماعی ئەوە نایگرێ ئەو دیاریانە دووبارە ببنەوە، ئەوا ئەم حاڵەتە دەچێتە پلەی کاری ناپەسەندو نەویستراوەوە، بەڵام بە تێڕوانینی من ناچێتە خانەی حەرامەوە، بەڵام باشتر وایەو پارێزکارییەکی باشە ئەگەر ئەو دیاریانە وەرنەگرێ.
پێنجەم: حاڵەتێک بێت کە ئەو دیارییانە شتانی ڕەمزی کۆمپانیا بن و بدرێن بە هەر کەسێک کە مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیاکەدا بکات، ئەو کارەشی کردووەتە عورف بۆ خۆی، ئەوا ئەم حاڵەتە وەک خۆی ناچێتە خانەی حەرامەوە، بەڵکو ڕێگاپێدراوە، بۆ پارێزکاریش و خۆپاراستن لە شتانی گومانلێکراو باش وایە پزیشک وەرینەگرێ.
پرسیاری سێیەم: ئایا حوکمی شەرعی کڕین یان فرۆشتنی دەرمان بە قیست چییە?
وەڵام: ڕێگری شەرعی نییە لە فرۆشتن یان کڕینی دەرمان بە قیست، ئەمە لەبارێکدا کەسێک نەتوانێ هەموو پارەی کڕینی دەرمانەکە بە کاش بدات، دەکرێ ئەم کارەش لە ڕێگای فرۆشتن بە قیست یان قازانجی ئاسایی (المرابحة العادیة)ەوە ئەنجامبدرێ، کە لایەنەکانی دوو کەس بن ئەوانیش فرۆشیار و کڕیارن، ئەم مامەڵەیە بریتییە لە فرۆشتنی یەکێک لە فرۆشتنەکان بە ئەمانەت، کە پێویستە فرۆشیار نرخی شمەکەکە یان نرخی تێچوونی بۆ کڕیار ڕوونبکاتەوە، ئینجا بیفرۆشێ بە کڕیار بە قازانجێکی دیاریکراو کە بە دەق لە گرێبەستەکەدا هاتبێت و جۆری دانەوەی بڕی قیستەکە دیاری کرابێت، یان ئەو مامەڵەی فرۆشتن و کڕینە کە لە ڕێگای قازانجی بانکییەوە واتە قازانج لەسەر ئەو کەسە کە کڕیارە (المرابحە لڵامر بالشراو) بە مەرجێ ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ ببن، ئەوانیش زۆر بە کورتی ئەم چەند هەنگاوەن:
قۆناغی یەکەم: کەسی سەوداکەر/ نەخۆشەکە داوای کڕین بکات، جۆر و وەسفەکانی دەرمانی داواکراوی تێدا بێت، جا لەپاش لێکۆڵینەوە لە داواکەی لەلایەن دامەزراوە داراییەکەوە، ئەوکات ڕێکەوتننامەی پارەدان واژۆ دەکرێ کە بەڵێنی کەسی سەوداکەر/ نەخۆشەکەی بە کڕینی دەرمانەکەی تێدا بێت.
قۆناغی دووەم: دامەزراوە داراییەکە هەستێت بە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ فرۆشیاری دەرمانەکەدا، پاشان وەریبگرێ و ببێتە موڵکی شەرعی ئەو دامەزراوەیە.
قۆناغی سێیەم: دامەزراوە داراییەکە هەستێت بە فرۆشتنی دەرمانەکە بە سەوداکەر/ نەخۆشەکە لە ڕێگای واژۆکردنی گرێبەستی قازانجەوە بەو نرخە کە ڕێکەوتوون لەسەری، دەبێت نرخی دەرمانی فرۆشراو (بڕی نرخی دەرمانی مورابەحە، واتە نرخی تێچوونی کڕین+ قازانجی مورابەحە) هاوپێچ بێت بە خشتەیەکی دانەوەی قیستەکان کە هەردوولا ڕێکەوتوون لەسەری.
قۆناغی چوارەم: قۆناغی ڕادەستکردنی ئەو شتە یان دەرمانە کە گرێبەستیان لەسەری کردووە (دەرمانە پارەدراوەکە) بە کەسی سەوداکەر / نەخۆشەکە و مۆڵەتی ڕادەستکردن بنوسرێ.
پرسیاری چوارەم: ئایا حوکمی شەرعی بازرگانیکردن بە دەرمانی پزیشکیی قاچاغەوە چییە?
وەڵام: لەلایەنی شەرعییەوە پێویستە کە دەرمان بە شێوازی یاسایی بێتە ناوەوە، بۆ ئەوەی لەلایەن دەزگا تەندروستییەکانی دەوڵەتەوە پشکنینی بۆ بکرێ، چونکە قاچاغیکردن پێیەوە لە ڕووی شەرعییەوە ڕەوا نییە.
هەروەها نابێت کۆمپانیا بەرتیل بدات بە کارمەندانی گومرگ بۆ ئەوەی چاوپۆشی بکەن لە مەرجە تەندروستییە داواکراوەکان، چونکە ئەو کارەش هەر لە خانەی گوناهە گەورەکاندایە.
ڕاسپاردەو ئامۆژگاریم:
بریتییە لە پابەندبوون بە لەخوا ترسان، بەوەی کە سنورەکانی خوای گەورە پارێزگاریان لێبکرێ و نەبەزێنرێن، با شتە فریودەر و خەڵەتێنەرەکان زۆر گەورەش بن، چونکە گۆر و وەستان لەبەردەم خوای گەورەدا لەپێشمانەوەن.
ئەمەم نوسی و خوای گەورەش زاناترە بە گوتەی ڕاست و دروست، کۆتا نزاو پاڕانەوەمان سوپاس و ستایش هەر بۆ پەروەردگاری جیهانیانە
درود و سەلام لەسەر کۆتا پێغەمبەری ڕەوانەکراو و گەورەو خۆشەویستمان موحەممەد، وە لەسەر خانەوادەو هاوەڵانی.
پ. د. عەلی محێدین قەرەداغی
ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان