ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

دکتۆر مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری دێرینى کورد

دکتۆر مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری دێرینى کورد
Rudaw24

دکتۆر مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری دێرینى کورد، بە ئاژانسی هەواڵی نیناى راگەیاندووە:ناکۆکی ڕاستەقینە لە نێوان لایەنەکانیهاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا هەیە

دکتۆر مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری دێرینى کورد، بە ئاژانسی هەواڵی نیناى راگەیاندووە:ناکۆکی ڕاستەقینە لە نێوان لایەنەکانیهاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا هەیە،

کە حکومەتی ئێستای بە سەرۆکایەتی محەمەد  شیاع سودانی پێکهێناوە، چونکە حکومەت ناتوانێت پابەندی جیبەجێکردنی ئەورێککەوتننامانە بێت کە پێش دامەزراندنی پێیگەیشتووە.

 

دەشڵێت"بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دادگاییکردنی بکوژان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەکان لەگەڵ سوننە و کورد لەلایەن حکومەتیئێستاوە کارێکی سەختە".

 

ئەو سیاسەتمەدارەى کورد ڕوونیشیکردۆتەوە  "دەکرێت لە ڕێککەوتنە سیاسییەکەدا هەندێک بڕگەی سادە جێبەجێ بکرێت، بەڵام پرسەچارەنووسساز و گرنگەکان پشتگوێ دەخرێن، وەک ئەوەی لە هەموو حکومەتەکانی پێشوودا ڕوویداوە"، ئاماژەی بەوەشکرد: "پەرلەمان لەخەمی پەسەندکردنی یاسا گرنگەکاندایە و زۆرینەش سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگین، بۆیە ئەستەمە پەسەندکردنی هەر یاسایەک بەبێپەسەندکردنی چوارچێوە تێپەڕێنرێت".

 

بەوتەی مەحمود عوسمان، سودانی کەسێکی بێ کەموکوڕی و باشە و خوازیاری کارێکی دروستە، بەڵام دەسەڵات لە دەستی ئەودا نییە،چونکە چوارچێوەى هەماهەنگی ڕازی نییە ڕێککەوتنەکانی پێشوو لەگەڵ کورد و سوننە جێبەجێ بکرێن.


1 ساڵ و 10 مانگ و 7 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دکتۆر مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری دێرینى کورد

دکتۆر مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری دێرینى کورد

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)