عەلی رەزا ئەکبەری، جێگری وەزیری بەرگریی پێشووی ئێران بەتۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا" لەسێدارە درا
عەلی رەزا ئەکبەری، جێگری وەزیری بەرگریی پێشووی ئێران بەتۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا" لەسێدارە درا.
ئەمڕۆ شەمە، میدیاکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویانکردەوە، عەلی رەزا ئەکبەری کە خاوەنی رەگەزنامەی ئێرانی و بەریتانیبوو بە تاوانی سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا و جووڵانەوە لە دژی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە لە سێدارە دراوە.
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاندووە، ئەکبەری کە پێش خانەنشین بوونی چەند ساڵێک جێگری وەزیری بەرگری و ماوەیەکیش راوێژکاریدەستەی دانوستانکاری ئێران لە دانوستانە ئەتۆمییەکان بووە، زیاتر لە 9 ساڵ سیخوڕیی بۆ دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا کردووە.
عەلی رەزا ئەکبەری له نێوان ساڵانی 1997 بۆ 2002 جێگری وەزیری بەرگریی ئێران بوه، هاوکات یهکێک بوه له کهسه نزیکهکانی عەلیشەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران.
ئەکبەری لەکاتی دەسەڵاتداریی ریفۆرمخوازان لە ئێران جێگری عەلی شەمخانی، وەزیری بەرگریی ئەوکاتی ئێران بووە و ماوەیەکیش وەکراوێژکاری دەستەی دانوستانکاری ئێران لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا بەشداربووە