بەتەقەی هێزەکانی تورکیا دوو گەنجی کورد برینداردەکات .
تورکیا دوو گەنجی کورد برینداردەکات .
دوو شوانکار له‌کاتی لەوەڕاندنی مه‌روماڵاتیان به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی تورکیا برینداربوون وبه‌په‌له گواسترانه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سۆران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کان کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 13ـی کانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، لە لەوەڕگەی گوندی خەلیفان،لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانیان، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی (لازم موڕاد حه‌مه‌ده‌مین و بەهزاد ئاودی یوسف)ـی خەڵکی گوندیخەلیفان لەسنووری قەزای سیدەکان برینداربوون.
له‌مباره‌یه‌وه ئیحسان چەلەبی قایمقامی قه‌زای سیدەکان، بە وەکالەت رایگەیاند، بریندارەکان دۆخیان باشە و گه‌یه‌ندرانه نەخۆشخانەیسیدەکان.
گووتیشی: "ئەو دوو شوانکارەیە بەهۆی تەقەی هێزەکانی تورکیا برینداربوونە".