ئاشکرابوو بافڵ تاڵەبانی پارەیەکی زۆری له سلێمانییه‌وه بردوەتە دەرەوەی هەرێم
ئاشکرابوو بافڵ تاڵەبانی پارەیەکی زۆری له سلێمانییه‌وه بردوەتە دەرەوەی هەرێم .
دیارترینیان دەنگۆی ئەوپارانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردو ئاشکرابوو بۆ به‌غدا بەپێی زانیاریەکان مەبەست لە بردنی ئەوبارانە بەپێیسەرچاوەیەکی ئاگادار دەیان کۆشک و زەویی گرانبەهای پێدەکڕێت وە سەفەقاتی سیاسی.جۆراوجۆری پێ دەکات
په‌رله‌مانتارێکی کورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدەگەیەنێت که ”به‌رپرسیاری یه‌که‌م له‌و دۆخه بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی یه‌کێتییه، که‌خۆیشی به‌شێکه له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی له سلێمانییه‌وه دەکرێ و پاره‌ی داهاتی ئەو شارە لە شوێنی تر و بۆ شتی تر خەرج دەکرێ.”
راشیدەگەیەنێت، کە هه‌ر رۆژه و قه‌یرانێکی نوێ روو له شاری سلێمانی ده‌کات، به‌تایبه‌ت پرسی دیارنه‌مانی پاره‌ی بانکه‌کان، که به‌هۆیه‌وه‌ژماره‌یه‌کی زۆری خانه‌نشین له سلێمانییه‌وه مووچه‌کانیان ده‌گوازنه‌وه بۆ هەولێر، چونکه داهاتی ئەو شارە و پاره‌ی خەڵکی سلێمانی له‌لایه‌نبافڵ تاڵه‌بانییه‌وه ده‌برێته ده‌ره‌وه و له به‌غدا کاری سیاسیی پێ ده‌کات و کۆشک و زەویی گرانبەهای پێدەکڕێت، هاوکات له‌سه‌روبه‌ندیده‌نگدان بۆ سه‌رکۆماری عێراق، پاره‌یه‌کی زۆر له‌لایەن بافڵ تاڵەبانیەە لە سلێمانییه‌وه برا بۆ بەغدا بۆ ئه‌وه‌ی کەمپین و لۆبی بۆ کاندیدی خۆیبکاتدواجار ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له سلێمانی لێ که‌وته‌وه و ناچار خه‌ڵکی سلێمانی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای روونکردنه‌وه‌یان له بافڵتاڵه‌بانی کرد. دوای بردنی پاره‌کانیان ده‌ست کرا به سووتاندنی دارسنۆبه‌ره‌کانی سلێمانی و دواتر دروستکردنی پرۆژه‌ی حزبی و بردنیدووباره پاره‌ی ئه‌و پرۆژانه بۆ به‌غدا، بۆ دروستکردنی لۆبیی حزبی.
لەمبارەیەوە خدر مه‌نتک، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند: ”بافڵ تاڵه‌بانی به‌رپرسیارییه‌که‌مه له بردنی سه‌روه‌ت و سامانی شاری سلێمانی بۆ دروستکردنی لۆبی سیاسی له به‌غدا، ئه‌و پارەیه‌ی له سلێمانییەوە بۆ مووچه‌ی خه‌ڵکپه‌یدا ده‌کرێت، وه‌ک سه‌رچاوه‌ی نادیار ده‌برێته ده‌ره‌وه و خه‌ڵکیش ناچار ده‌بێت ته‌ماشای یارییه قێزه‌ونه‌کانیان بکه‌ن، هه‌رجارێک که پاره‌یه‌کیزۆر له سلێمانی ده‌برێته ده‌ره‌وه، سیناریۆی جیاواز دروست ده‌کرێت، ماوه‌یه‌ک به‌هۆی دیارنه‌مانی پاره‌ی بانکه‌کانه‌وه هاتن پرسی هێرشکردنه‌سه‌ر حکوومه‌تیان کرده ئامانج، گوایه پاره‌ی سلێمانی نادات، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بیری بچێته‌وه چی‌یان کردووه، دواتر هاتن سنۆبه‌ره‌کانیانسووتاند و زه‌وییه‌کانیان کرده پرۆژه، ئینجا هاتن پاکتاوی حسابی سیاسیی ناوخۆیان کرد و گوتیان ئه‌مه گرووپێکی دیکه‌ی ناو یه‌کێتی ئه‌وکاره‌یان کردووه و ئێمه راستمان کردووه‌ته‌وه، دواتر پرسی نه‌مانی خزمه‌تگوزاری و شکستی تیمی ئه‌وان له حکوومه‌ت و دیارنه‌مانی پاره له‌سلێمانی سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه، هاتن به سیناریۆی قێزه‌ون و تیرۆکردنی خه‌ڵک له هه‌ولێر، ویستیان خه‌ڵکی سلێمانی فۆکس له‌سه‌ر ئه‌وپاشاگه‌ردانی و دزی و فزیه‌یان نه‌کات.“
راشیگەیاند: ”سه‌رجه‌م ئه‌م وێرانکارییانه له سلێمانی یه‌کێتی ده‌یکات و پاره‌ی خه‌ڵکی سلێمانی ده‌برێت بۆ به‌غدا، بۆ کڕینی ده‌نگی خه‌ڵک وڤێلا و خانوو و زه‌وی، بافڵ تاڵه‌بانی لێی به‌رپرسیاره، چونکه ئه‌و نه‌یتوانیووه ئیداره‌یه‌کی باشی سلێمانی بکات، ناچار به دروستکردنیسیناریۆی جۆراوجۆر ده‌یه‌وێت خه‌ڵک باسی ئه‌و به‌هه‌ده‌ردانه نه‌کات، جیاله‌وه‌ش، ئه‌و پاره‌ی له هه‌ولێره‌وه بۆ مووچه ده‌چێته سلێمانی، له‌وێده‌یانه‌وێت به ئاره‌زووی خۆیان یاریی پێوه بکه‌ن، به‌جۆرێک، هه‌ندێک جار مووچه‌ی خه‌ڵک دواده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌پشته‌وه پاکتاوی حسابییخۆیانی پێ بکه‌ن، که له رێگای بانکه‌کانیانه‌وه ده‌یکه‌ن.“
ئەو په‌رله‌مانتاری پارتی لە بەغدا، ئاماژەی بەوە کرد: ”چه‌ند ساڵه پاره له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه بۆ پرۆژه‌کان له سلێمانی خه‌رج ده‌کرێت، به‌ڵامپاره‌کە دیار نامێنێت، ئه‌وه‌تا رێگای جووتسایدی که‌لار بۆ سلێمانی چه‌ند ساڵە کاری تێدا ده‌که‌ن، پاره‌ی بۆ خه‌رج ده‌کرێت و که‌س نازانێتئه‌مه چی بوو بۆ ته‌واو نه‌بوو? پرۆژه هه‌یه له سلێمانی زیاتر له جارێک پاره‌ی بۆ خه‌رج کراوه، کوان پرۆژه‌کان ئه‌ی پاره‌که‌ی چی لێهاتووه?