بەپەلە.. بەپەلە قائیمقامی پێنجوێن دەستی لەکارکێشایەوە
بەپەلە.. بەپەلە
قائیمقامی پێنجوێن دەستی لەکارکێشایەوە
بەهۆی فشار و ناڕەزایەتی هاوڵاتییانەوە دژی نەبونی خزمەتگوزاریی زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن دەستی لەکارکێشایەوە
دەقی دەستلەکارکێشانەوەکەی:
بسم الله الرحمن الرح٠Šم
(( ل٠Žا ٠Š٠ک٠Žل٠‘٠ف٠ الل٠‘٠Žه٠ ن٠Žف٠’س٠‹ا إ٠ل٠‘٠Žا و٠س٠’ع٠Žه٠Žا))
دەست بەرداربوون
ماوەی زیاتر لە (٨) هەشت ساڵە ئەمانەتی بەرپرسیارێتی پۆستی قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن لەسەر شانمە و نێوانی خۆم و خودایگەورە بۆ یەک ساتیش خیانەت و کەمتەرخەمیم لە کارەکەمدا نەکردووە و پۆستی قائیمقامییەتیم بۆ بەرژەوەندی تایبەتیم بەکارنەهێناوە. وەهەمیشە پاڵپشت و داکۆکیکاری مافەکانی هاووڵاتییانی خۆشەویستی قەزاکەم بووم و لەخۆشی و ناخۆشییاندا بەشدار بووم.
بەداخەوە چەندین ساڵە لێپرسراوانی سەرووی خۆمان دەستەوسان بوون و نەیانتوانیوە ئاوڕێکی جدی لە سنوری قەزای پێنجوێن بدەنەوە وبودجە و خزمەتگوزاری پێویستی بۆ دابین بکەن ئەمە سەرەڕای ئەوەی چەندین جار داواکاری پێنجوێنمان گەیاندووە پێیان.
وە زیاتر لە ماوەی سێ ڕۆژە بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی خۆشەویستی قەزاکەم لەسەر جادەن و داوای چاککردنی بارودۆخی کارەبا دەکەنبەڵام تا ئێستا بێ وەڵام ماوینەتەوە و کێشەکەمان بۆ چارەسەر نەکراوە سەرەڕای ئەوەی دەیان جار لە دەرگای لایەنە پەیوەندیدارەکانمانداوە.
بۆیە وەک بەرپرسێک کە هەستی بەرپرسیارێتیم هەیە لەبەردەم خودای گەورە و ئەمانەتی بەرپرسیارێتیم لەسەر شانە بەرامبەر بە خەڵکیسنووری قەزای پێنجوێن دەست بەرداری پۆستی قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن دەبم وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی و بەدەمەوە نەهاتن بۆچارەسەرکردنی کێشەکان و دابین نەکردنی خزمەتگوزارییەکانی سنووری قەزای پێنجوێن.
داوای لێبوردن لەخودای لێبووردە و میهرەبان و پاشان خەڵکی خۆشەویستی سنووری قەزای پێنجوێن دەکەم لە هەر کەموکورتییەک لەکاروبارمدا هەبووبێت.
لە کۆتاییدا زۆر سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەم کە هاوکار و پاڵپشتم بوون بۆ باشتر ڕاپەڕاندنی کارەکانی قائیمقامییەتیم لە (دام ودەزگاکانی حکومی و مامۆستایانی ئایینی و لایەنی ئەمنی و لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییە خێرخوازەکان و فەرمانبەرانی قائیمقامییەتو ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان بەتەنها وشەیەکیش یارمەتیدەرم بووبێ بۆ باش بەرەوپێش چوون و سەرکەوتنم)
وە زۆر سوپاسی بزووتنەوەی گۆڕان و مەکۆی پێنجوێن دەکەم کە متمانەیان پێکردم و بەرپرسیارێتی پۆستی قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێنیان بەمن سپارد.
جێی شانازی بوو بۆ من کە وەک پێنجوێنییەک ماوەی( ٨) هەشت ساڵ لەخزمەتی هاووڵاتییانی سنووری قەزاکەمدا بووم.
پێنجوێنی بوونم شانازییە بۆم و شانازی بە گەورە و بچووکی پێنجوێنییەکانەوە دەکەم.
ر٠Žب٠‘٠Žنا ت٠Žق٠Žب٠‘٠Žل٠’ م٠ن٠‘٠Žا إ٠ن٠‘٠Žک٠Ž أ٠Žن٠’ت٠Ž الس٠‘٠Žم٠٠Šع٠ ال٠’ع٠Žل٠٠Šم٠...
و٠Žت٠ب٠’ ع٠Žل٠Ž٠Š٠’نا إ٠ن٠‘٠Žک٠Ž أ٠Žن٠’ت٠Ž الت٠‘٠Žو٠‘٠Žاب٠ الر٠‘٠Žح٠٠Šم٠...
زانا ڕەحمان ڕەحیم
قائیمقامی قەزای پێنجوێن