یەکێتی ئەوروپا بەتوندی سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت .
یەکێتی ئەوروپا بەتوندی سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت .
لە دژی ئەو جۆرە مامەڵەکردنەی دەسەڵاتدارانی ئێران بەرامبەر بە خۆپێشاندەران و لەسێدارەدانیان، یەکێتیی ئەوروپا سەرقاڵی ئامادەکردنیپاکێجی نوێی سزایە لە دژی ئەو وڵاتە و گۆڤارێکی ئەمریکیش وردەکاری پاکێجەکە دەخاتەڕوو و دەڵێت، لە پاکێجەکەدا تاوتوێی سەپاندنیسزا بەسەر ٤٠ کەس و دامەزراوەی ئێرانی سەر بە دەسەڵات، کراوە.
لە نوێترین ڕاپۆڕتیدا گۆڤاری پۆلیتیکۆی ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە، کاردانەوەکان بەرامبەر بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزەکانیسەر بە دەسەڵاتی ئێران و لەسێدارەدانیان، وایکردووە یەکێتی ئەوروپا بڕیار بدات لە پاکێجێکدا، سزای نوێ بەسەر کۆماری ئیسلامیدابسەپێنێت.
گۆڤارەکە بانگەشەی ئەوەی کردووە، دەستی بە ڕەشنووسی ئەو پاکیجە کەوتووە، کە لە ٢٧ لاپەڕەدا ئامادەکراوە و ئاشکراشی کردووە،سزاکان نزیکەی ٤٠ کەس و دامەزراوەی سەر بە دەسەڵات لە خۆدەگرێت.
پۆپۆلیتیکۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە پێی پاکیجەکە ١٧ کەس ڕوووبەڕووی سزا دەبنەوە، کە ناوی هەندێک لە فەرماندەکانی ناوچەجیاجیاکانی ئێران و پەرلەمانتارێک و بەرپرسێکی باڵا لە دەزگای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئەو وڵاتەی تێدایە.
هەروەها ناوی هەندێک لە بەرپرسانی ئێستا و پێشووی سوپای پاسداران، کە ڕۆڵی سەرەکیان لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەراندا هەبووە لەلیستەکەدا هاتووە.
یەکێکی تر لەو کەسانەی، کە ناوی لە لیستەکەدا هاتووە، حەمید سەجادی، وەزیری وەرزش و لاوانی ئێرانە، هۆکارەکەش بۆ ئەوەگەڕیندراوەتەوە، کە وەرزشکارانی ئێرانی ناچار کردووە، لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتیەکان سەبارەت بە سەرکوتکارییەکانی دەسەڵات دەنگهەڵنەبڕن.